یەرمیا یەرمیا, بەش یەرمیا, بەش 2
وازهێنانی ئیسرائیل لە خودا
«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ:
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت و
خۆشەویستی کاتی بووکێنیت،
بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی،
بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو.حزقیێل 16:8; هۆشەع 9:10