سەرژمێریЛік سەرژمێریЛікі, بەشраздзел سەرژمێریЧацвёртая кніга Майсеева. Лікі, بەشраздзел 34

Пераклады Параўнаць

سنوورەکانی کەنعان

  • هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ: ”کاتێک ئێوە دەچنە ناو خاکی کەنعانەوە، ئەمە ئەو خاکەیە کە دەبێتە میراتتان، خاکی کەنعان بە سنوورەکانییەوە:پەیدابوون 15:18
  • «”لەلای باشووری ئێوە لە چۆڵەوانی چنەوە لەلای ئەدۆم دەبێت، سنووری باشوورتان لە ڕۆژهەڵات لە کۆتایی دەریای مردووەوە34‏:3 عیبری: دەریای خوێ.‏ دەستپێدەکات. یەشوع 15:1هەروەها سنوورەکە لە باشووری هەورازی دووپشکەوە بۆتان دەسووڕێتەوە و بەردەوام دەبێت هەتا چن و لە باشووری قادێش بەرنێعەوە هەتا حەچەر ئەدار دەچێت و تێدەپەڕێت بۆ عەچمۆن، یەشوع 15:3لە عەچمۆنیش دەسووڕێتەوە و دەگاتە دۆڵی میسر، کۆتاییەکەی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست34‏:5 لەلای دەریای سپی ناوەڕاستەوە: عیبری: لەلای دەریاوە.‏ دەبێت.پەیدابوون 15:18; یەشوع 15:4
  • بەڵام سنووری ڕۆژئاوا، ئەوا دەریای سپی ناوەڕاست34‏:6 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری: دەریای مەزن، لێرە و لە ئایەتی 7.‏ دەبێت. ئەمەیە سنووری ڕۆژئاواتان.یەشوع 15:47
  • بۆ دیاریکردنی سنووری باکوورتان، هێڵێک بکێشن لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هەتا کێوی هۆر، هەروەها لە کێوی هۆرەوە هەتا دەروازەی حەمات. پاشان سنوورەکە دەچێت بۆ چەداد، بەردەوام دەبێت بۆ زیفرۆن و کۆتاییەکەی لە حەچەر عێینان دەبێت. ئەمە دەبێتە سنووری باکوورتان.
  • هەروەها سنوور بۆ خۆتان دەکێشن بۆ ڕۆژهەڵات، لە حەچەر عێینانەوە هەتا شەفام. یەکەم ساموئێل 30:28لە شەفامەوە بەرەو خوارەوە دەچێت هەتا ڕیڤلە لە ڕۆژهەڵاتی عەین. ئینجا سنوورەکە بەرەو خوارەوە دەچێت لە بناری کێوەکانی دەریاچەی جەلیل34‏:11 دەریاچەی جەلیل: عیبری: دەریای کینەرەت. بڕوانە مەتا 4‏:18‏‏.‏ دەدات بەلای ڕۆژهەڵاتدا، دواوتار 3:17; لۆقا 5:1پاشان سنوورەکە بە درێژایی کەناری ڕووباری ئوردون بەرەو خوارەوە دەچێت و کۆتاییەکەی لەلای دەریای مردوو دەبێت.
  • «”ئەم خاکە بە سنوورەکانی و چواردەوریشییەوە بۆ ئێوە دەبێت.“»سەرژمێری 32:33

موساش فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و گوتی: «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە تیروپشک میراتگری دەکەن، کە یەزدان فەرمانی دا بە نۆ هۆز و نیوەکە بدرێت، یەشوع 14:2; کردار 13:19چونکە هۆزی نەوەی ڕەئوبێن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و هۆزی نەوەی گاد بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و نیوەی هۆزی مەنەشە میراتی خۆیان وەرگرت. دوو هۆز و نیوەکە میراتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لەلای ئەریحا بەرەو ڕۆژهەڵات وەرگرت.»

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەمە ناوی ئەو دوو پیاوەیە کە خاکەکەتان بۆ دابەش دەکەن، ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون، یەشوع 14:1; یەشوع 21:1لە هەر هۆزێکیش ڕابەرێک دەبەن بۆ بەمیراتکردنی خاکەکە.

  • «ئەمەش ناوی پیاوەکانە:
  • «کالێبی کوڕی یەفونە لە هۆزی یەهودا؛
  • شەموئێلی کوڕی عەمیهود لە هۆزی نەوەی شیمۆن؛
  • ئەلیدادی کوڕی کیسلۆن لە هۆزی بنیامین؛
  • بوقی کوڕی یۆگلی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی دان؛
  • حەنیێلی کوڕی ئێفۆد، ڕابەر لە هۆزی نەوەی مەنەشە، کوڕی یوسف؛
  • قەموئێلی کوڕی شیفتان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئەفرایم، کوڕی یوسف؛
  • ئەلیچافانی کوڕی پەرناخ، ڕابەر لە هۆزی نەوەی زەبولون؛
  • پەلتیێلی کوڕی عەزان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی یەساخار؛
  • ئەحیهودی کوڕی شەلۆمی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئاشێر؛
  • پەدەهەئێلی کوڕی عەمیهود، ڕابەر لە هۆزی نەوەی نەفتالی.»
  • ئەمانە ئەو کەسانەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردن، هەتا میراتگیری خاکی کەنعان بۆ نەوەی ئیسرائیل دابەش بکەن.