زەبوورەکانSal زەبوورەکانSalmi, زەبوورsalmo زەبوورەکانLibro dei Salmi, زەبوورsalmo 110

Traduzioni Confronta

زەبوورێکی داود.

یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:

«لە دەستەڕاستم دابنیشە،

هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ110‏:1 پاشا بەهۆی ئەوەی کورسییەکەی بەرزتر بووە، تەختەیەک لەژێر پێی بووە، پاشا وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشاوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏ بۆ پێیەکانت.»مەتا 22:44; مەرقۆس 12:36; لۆقا 20:42; کردار 2:34; یەکەم کۆرنسۆس 15:25; عیبرانییەکان 1:13

یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،

لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.

گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،

بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،

تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.

یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:

«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق110‏:4 باڵاترین کاهینە لەلای خودای گەورە. بڕوانە پەیدابوون 14‏:18‏‏.‏.»عیبرانییەکان 5:6; عیبرانییەکان 7:17

خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە،

لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.زەبوورەکان 2:10

لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،

سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.

پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،

لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.فیلیپی 2:8