زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 141

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، خێرابە بۆ لام!

گوێ لە دەنگم بگرە کە هاوارت بۆ دەکەم.

با نوێژم وەک بخوور لەبەردەمت پەسەند بێت،

دەست بەرزکردنەوەم وەک قوربانی ئێوارە بێت.دەرچوون 29:39; دەرچوون 30:7

ئەی یەزدان، پاسەوانێک دابنێ بۆ دەمم،

دەرگای لێوەکانم بپارێزە.زەبوورەکان 39:1

وا مەکە دڵم بەلای خراپەدا بچێت،

نەوەک خۆم بە کردەوەی بەد خەریک بکەم،

لەگەڵ ئەوانەی بەدکاری دەکەن؛

با لە شتە خۆشەکانی ئەوان نەخۆم.یەکەم پاشایان 8:58; پەندەکان 1:10; پەندەکان 1:15

با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە،

با سەرزەنشتم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە،

سەرم لاری نییە،

چونکە بەردەوام نوێژەکانم لە دژی خراپەکانیانە.پەندەکان 12:1; پەندەکان 15:12; پەندەکان 25:12

ڕابەرانیان لە خەرەند فڕێدەدرێنە خوارێ،

ئەوسا گوێ لە قسەم دەگرن چونکە ڕاستە.

وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی،

ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن.

بەڵام چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆیە، ئەی یەزدانی پەروەردگار،

پەنا دێنمە بەر تۆ، با گیانم نەفەوتێت.

بمپارێزە لەو داوەی بۆیان ناومەتەوە،

لە تەڵەی بەدکاران.زەبوورەکان 140:5

با بەدکاران پێکەوە بکەونە تۆڕی خۆیانەوە،

لەو کاتەدا من بە ئاسوودەیی بپەڕمەوە.زەبوورەکان 7:15; زەبوورەکان 9:15