پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 15
وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە،
بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.یەکەم ساموئێل 25:24; یەکەم ساموئێل 25:35; پەندەکان 15:28
زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە،
بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.پەندەکان 12:23
چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە،
چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.زەبوورەکان 33:14; عیبرانییەکان 4:13
هێمنی زمان درەختی ژیانە،
بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.پەندەکان 3:18; پەندەکان 11:30; پەندەکان 12:18
گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات،
بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.
لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە،
بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.زەبوورەکان 112:3; ئەیوب 20:22
لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە،
بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.
قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان،
بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.پەندەکان 21:27; ئیشایا 1:11; یەرمیا 6:20; ئامۆس 5:21
قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە،
بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.زەبوورەکان 5:6
تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە،
ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.
جیهانی مردووان و لەناوچوون15:11 لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11:9. لەبەردەم یەزدانن،
لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد!ئەیوب 26:6; زەبوورەکان 7:9
گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات،
بۆ لای دانایان ناچێت.
دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات،
بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.پەندەکان 17:22
دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت،
بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.
هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە،
بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.ژیرمەندی 3:12
باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی
لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.زەبوورەکان 37:16
باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە
لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.پەندەکان 17:1
کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت،
بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.پەندەکان 26:21
ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە،
بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.یەکەم یۆحەنا 2:10
کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،
بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.پەندەکان 10:1; پەندەکان 17:25; پەندەکان 19:13; پەندەکان 19:26
گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو،
بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.
پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت،
بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.پەندەکان 11:14; پەندەکان 20:18
دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،
قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!
ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە،
بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت.
یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات،
بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.ئەستێر 7:9; پەندەکان 2:22; پەندەکان 12:7
قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە،
بەڵام قسەی شیرین پاکە.
ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات،
بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.یەکەم تیمۆساوس 6:9; دەرچوون 23:8
دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە،
بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.
یەزدان لە بەدکاران دوورە،
بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.زەبوورەکان 11:5; ئیشایا 1:15; یاقوب 5:16
ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات،
مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.
ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت
لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.
پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات،
بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.
لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،
پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.