پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 12
ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات،
بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە.پەندەکان 10:17
پیاوچاک ڕەزامەندی یەزدان بەدەستدەهێنێت،
بەڵام کەسی تەڵەکەباز تاوانبار دەکرێت.
مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت،
ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت.پەندەکان 10:25; ئیشایا 37:31; یەرمیا 17:8
ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی،
بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی.
پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە،
بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە.
قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە،
دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت.پەندەکان 1:11
بەدکاران وەردەگەڕێنەوە و نامێنن،
بەڵام ماڵی ڕاستودروستان دەچەسپێت.
مرۆڤ بەپێی وریاییەکەی ستایش دەکرێت،
بەڵام ئەوەی دڵخراپە ڕیسوا دەبێت.
باشترە ساکار بیت و خزمەتکارت هەبێت
لەوەی خۆت گەورە دەربخەیت بەڵام نانت نەبێت.
کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات،
بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە.دواوتار 22:6; دواوتار 25:4
ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات، تێر نان دەبێت،
بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت، تێنەگەیشتووە.پەندەکان 28:19
بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات،
ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات.
خراپەکار دەکەوێتە تەڵەی زمانە یاخییەکەی،
بەڵام کەسی ڕاستودروست لە تەنگانە دەرباز دەبێت.پەندەکان 18:7
مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی تێر چاکە دەبێت،
پاداشتی ماندووبوونی دەستەکانی وەردەگرێتەوە.زەبوورەکان 62:12
ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،
بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە.پەندەکان 10:17
گێل دەستبەجێ تووڕەیی دەردەبڕێت،
بەڵام داپۆشەری سووکایەتی ژیرە.ژیرمەندی 7:9
ئەو شایەتەی کە بە ڕاستگۆیی دەدوێت، ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت،
بەڵام شایەتی ناڕاست درۆ دەکات.پەندەکان 14:5
قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە،
بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە12:18 چاکبوونەوەیە لە برین و ئازار..زەبوورەکان 59:7; زەبوورەکان 64:3
لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت،
بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە.
ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە،
بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە.
کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت،
بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە.
قێزی یەزدان لە لێوی درۆیە،
بەڵام ئەوانەی بە ڕاستگۆیی کار دەکەن جێی ڕەزامەندی ئەون.زەبوورەکان 5:6
مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت،
دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت.پەندەکان 13:16
دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات،
بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت.
نیگەرانی لە دڵی مرۆڤدا دەیچەمێنێتەوە،
بەڵام قسەی خۆش شادمانی دەکات.
کەسی ڕاستودروست ڕاوێژی چاک دەداتە هاوڕێکەی،
بەڵام ڕێگای خراپەکاران گومڕایان دەکات.
مرۆڤی تەمبەڵ نێچیری خۆی ناگرێت،
بەڵام مرۆڤی تێکۆشەر نرخی سامانەکەی دەدات.
لە ڕێچکەی ڕاستودروستی ژیان هەیە،
ڕێگای ڕێڕەوەکانی بەرەو نەمرییە.