زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 25

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.زەبوورەکان 86:4

ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە.

ڕێ مەدە شەرمەزار بم،

دوژمنانم پێ خۆش مەکە.

هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە

شەرمەزار نابن،

بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن

کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن.زەبوورەکان 22:5

ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە،

ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.زەبوورەکان 27:11

لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە،

چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت،

بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.

ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،

چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.زەبوورەکان 103:17; یەرمیا 33:11

ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و

یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،

بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،

لە پێناوی چاکی خۆت.ئەیوب 13:26

یەزدان چاک و سەرڕاستە،

بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،دواوتار 32:4

ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری،

ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.

هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن

بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن.هۆشەع 14:9; دانیال 4:37

ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت،

لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە.زەبوورەکان 79:9

کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟

خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.

هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و

زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە.ئیشایا 60:21

خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن،

وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان.دواوتار 29:29; لۆقا 8:10

من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە،

چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە.ئەیوب 16:20; زەبوورەکان 121:1

ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،

چونکە تەنها و کڵۆڵم.

دڵتەنگیم زیاد بووە،

لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە.دووەم ساموئێل 22:7; شینەکانی یەرمیا 1:20

تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و

لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە.

تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و

چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە.یۆحەنا 15:25

ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە،

شەرمەزارم مەکە،

چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم.

با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن،

چونکە ئومێدم بە تۆیە.

ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە

لە هەموو تەنگانەکانی!