زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 103
گۆرانییەکی داود.
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،
هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە.زەبوورەکان 104:1
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،
هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە:
ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت،
لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە،زەبوورەکان 30:2; دووەم پوختەی مێژوو 30:20
ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە،
خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت،ئەیوب 33:24
ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە،
تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە.زەبوورەکان 5:12
یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات،
دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان.زەبوورەکان 99:4
ڕێگای خۆی بە موسا ناساند،
کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل:
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،
پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە.سەرژمێری 14:18; نەحەمیا 9:17
تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە،
تووڕەیی هەتاهەتایە نییە.ئیشایا 57:16
بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و
بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە.
وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن.
وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە،
یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە.
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە،
یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین،
لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە،
وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات،ئیشایا 40:6
بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت،
ئاسەواریشی دیار نابێت.ئەیوب 7:10
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و
هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،
ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە،زەبوورەکان 25:6
بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن،
ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن.دواوتار 7:9; زەبوورەکان 31:1
یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و
پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات.زەبوورەکان 9:7
ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،
ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن،
ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن.دانیال 7:10
ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن،
ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن.ئەفەسۆس 3:10; کۆلۆسی 1:16
ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن
لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی.
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.