زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 50
زەبوورێکی ئاساف.
خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.دواوتار 10:17
لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،
خودا پڕشنگ دەدات.زەبوورەکان 48:2
خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،
ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت،
گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.زەبوورەکان 2:5
بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،
هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی:دواوتار 31:28
«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم50:5 بۆ ئەوانەی کە پابەندن بە پەیمانی خۆشەویستی نەگۆڕی پەروەردگار.،
کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.»مەتا 24:31
ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
چونکە خودا خۆی دادوەرە.50:6 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،
ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:
من خودام، خودای تۆم.زەبوورەکان 81:8
سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،
قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە.
من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،
پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت50:9 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ. نییە،ئیشایا 66:3; یەرمیا 6:20; هۆشەع 5:6
چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،
هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.
هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،
هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن.
ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،
چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە.دەرچوون 19:5; زەبوورەکان 24:1; ئەیوب 41:11
ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،
یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟
«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،
نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی،زەبوورەکان 116:17; ڕۆما 12:1
لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،
دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.»زەبوورەکان 27:8; زەکەریا 13:9
بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ:
«تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت،
یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟ڕۆما 2:21; یەکەم کۆرنسۆس 9:27
تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و
فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە.مەتا 7:3
کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت،
بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە.مەتا 24:49; ئەفەسۆس 5:7
دەمت بە خراپە دەکەیتەوە،
زمانت فێڵبازی دادەهێنێت.میخا 6:12
دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت،
بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت.
ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم،
وات زانی منیش وەک تۆم.
بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و
ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم.ئیشایا 42:14; ئیشایا 47:11; ئیشایا 57:11
«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،
دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان.
ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،
ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»لۆقا 8:39; یۆحەنا 7:17