زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 6

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت6‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏. زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،

لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.زەبوورەکان 38:1; یەرمیا 10:24

ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم،

ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.

گیانم زۆر دەلەرزێت،

هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟

ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،

بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،

چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات.

لە جیهانی مردووان6‏:5 عیبری: شیۆل‏، ئەو شوێنەیە کە لەدوای مردن ڕۆحی مرۆڤ دەچێتە ئەوێ هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە.‏ کێ ستایشت دەکات؟زەبوورەکان 30:9

ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!

هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،

جێگاکەم تەڕ دەکەم.

چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،

بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.ئەیوب 17:7

ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،

چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.زەبوورەکان 119:115; مەتا 7:23

یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،

یەزدان نوێژم وەردەگرێت.

هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،

لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.زەبوورەکان 35:4