زەبوورەکانΨαλμ زەبوورەکانΨαλμοί, زەبوورψαλμός زەبوورەکانΨαλτήριον, زەبوورψαλμός 78

Μεταφράσεις Σύγκριση

هۆنراوەیەکی ئاساف.

ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،

گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.

بە نموونە دەمم دەکەمەوە،

مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم.زەبوورەکان 49:4; مەتا 13:35

ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،

ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین.زەبوورەکان 44:1

ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،

بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،

ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،

هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.

لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی78‏:5 بڕوانە دەرچوون 16‏:31‏-34.‏‏ دامەزراند،

لەناو ئیسرائیل تەورات،

کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد

کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن،دواوتار 4:9

بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،

ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،

ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن.

ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،

کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،

بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن،

بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،

نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق،

نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا،

ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو.دواوتار 32:5; حزقیێل 2:3

ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،

لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە.ڕابەران 8:2; ڕابەران 12:1; ئیشایا 7:2; هۆشەع 7:11

پەیمانی خودایان شکاند،

بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە.دووەم پاشایان 17:15

کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،

ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون.

لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،

لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن78‏:12 شارێکی میسرییە دەکەوتە ڕۆژهەڵاتی دەلتای نیلەوە.‏.

دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،

وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت.دەرچوون 14:21

بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،

بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر.دەرچوون 13:21; زەبوورەکان 105:39

لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،

ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت.دەرچوون 17:6; سەرژمێری 20:11; یەکەم کۆرنسۆس 10:4

جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،

وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە.

بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،

لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان.

لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە

بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو.سەرژمێری 11:4; زەبوورەکان 106:14; یەکەم کۆرنسۆس 10:9

لە دژی خودا دوان و گوتیان:

«ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟

ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،

جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا!

بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و

گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟»

کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،

ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب،

هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل،سەرژمێری 11:1

چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و

پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست.

جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،

دەرگای ئاسمانی کردەوە،

مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و

دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان.دەرچوون 16:14; سەرژمێری 11:7; یۆحەنا 6:31; یەکەم کۆرنسۆس 10:3

مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،

ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون.

لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،

بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد.دەرچوون 16:13; سەرژمێری 11:31; زەبوورەکان 105:40

وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،

وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار.دەرچوون 16:13; سەرژمێری 11:31; زەبوورەکان 105:40

باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،

لە دەوروبەری چادرەکانیان.

خواردیان و زۆر تێر بوون،

ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان.

بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،

هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو،سەرژمێری 11:33

تووڕەیی خودا لێیان هەستا،

هەرە بەهێزەکانی کوشتن و

باشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست.

لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،

بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد.دواوتار 1:32

بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،

بە تۆقاندن ساڵانیان.

هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،

بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای.

بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،

خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە78‏:35 عیبری: بە واتای خوێنگر دێت، بۆ تێگەیشتن لەم دەربڕینە بڕوانە ڕائووس 4‏‏.‏.

بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،

بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن.

دڵیان لەلای ناچەسپێت،

دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی.

ئەویش بەزەییداره و

لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت.

زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە،

هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت.

بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،

بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە.یاقوب 4:14

چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،

لە بیابان دڵتەنگیان کرد.سەرژمێری 14:22

جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،

خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد.

دەستی ئەویان لەبیرچوو،

ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە.

ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،

لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد.

ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،

بۆ ئەوەی نەخۆنەوە.دەرچوون 7:20; زەبوورەکان 105:29

مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،

بۆقی نارد بۆگەنیان کردن.دەرچوون 8:24; زەبوورەکان 105:31

بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،

بەری ماندووبوونیان بە کوللە.دەرچوون 10:13

بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و

بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن.دەرچوون 9:23; دەرچوون 9:25; زەبوورەکان 105:33

گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و

ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە.

گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،

بە فریشتەی لەناوبەر ناردی.

ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،

مردنی لێ نەگێڕانەوە،

ژیانیانی تووشی دەرد کرد.دەرچوون 9:6

لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،

یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام78‏:51 مەبەست وڵاتی میسرە.‏.دەرچوون 12:29

ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،

وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن.دەرچوون 12:37

بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،

بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین.

بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،

ئەو ناوچە شاخاوییەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا.

نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،

میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن،

هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد.یەشوع 12:7

بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،

یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد.

هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،

وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک.

بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،

بە بتەکانیان ئیرەیی78‏:58 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏ ئەویان جۆشاند.دواوتار 32:16

خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،

بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە.

چادری پەرستنی شیلۆی78‏:60 شارێک بوو لە باکووری بێت ئێل. یهۆشع ئەو شوێنەی هەڵبژارد بۆ ئەوەی سندوقی پەیمان و چادری چاوپێکەوتنی تێدا دابنێن.‏ بەجێهێشت،

ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو.یەکەم ساموئێل 4:11

سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،

هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی.

گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،

لە میراتەکەی تووڕە بوو.

گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،

کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا.

کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،

بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا.یەکەم ساموئێل 4:11

ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،

وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە.

لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،

کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی.یەکەم ساموئێل 5:6; یەکەم ساموئێل 6:4

خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،

هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد،

بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،

کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت.

وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،

وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی.

داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد و

لەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا.یەکەم ساموئێل 16:11; دووەم ساموئێل 7:8

لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،

بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی،

ئیسرائیلی میراتگری خۆی.دووەم ساموئێل 5:2; یەکەم پوختەی مێژوو 11:2

داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،

بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن.