زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 81

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت81‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏. بۆ ئاساف.زەبوورەکان 8:0; زەبوورەکان 84:0

هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە،

بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب.

ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن،

سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە.

لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و

لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان،سەرژمێری 10:10

چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل،

حوکمی خودای یاقوبە.دەرچوون 23:17

لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا،

کە لە خاکی میسر دەریهێنا.

گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین:

«بارم لەسەر شانەکانی لادا،

دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون.

لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت،

لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە،

لە مێرگی مەریبا81‏:7 کانییەکە نزیک ڕفیدیم لە بەردێکەوە هەڵقوڵا، کاتێک موسا بە فەرمانی خودا لە بەردەکەی دا.‏ تاقیم کردیتەوە.81‏:7 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏دەرچوون 17:6

ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە.

ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت!دەرچوون 20:1; زەبوورەکان 50:7

لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت،

کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت.

من یەزدانی پەروەردگاری تۆم،

کە لە خاکی میسر دەرمهێنای،

دەمت بکەوە و پڕی دەکەم.

«بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت،

ئیسرائیل منی نەویست.

منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان،

بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن.کردار 14:16

«خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد،

ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر،لێڤییەکان 26:3

هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن،

دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان!

ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن،

هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت.

باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت،

لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.»دواوتار 32:13