زەکەریاZa زەکەریاZacharie, بەشchapitre زەکەریاLe livre du prophète Zacharie, بەشchapitre 13

Traductions Comparer

پاکبوونەوە لە گوناه

«لەو ڕۆژەدا کانییەک بۆ بنەماڵەی داود و بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکرێتەوە بۆ پاککردنەوەیان لە گوناه و گڵاوی.»

یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، ناوی بتەکان لە خاکەکەدا ڕیشەکێش دەکەم و ئیتر یادیان ناکرێتەوە. هەروەها پێغەمبەرەکان و ڕۆحی گڵاو13‏:2 ڕۆحی پیسی هاندەر بۆ ئەنجامدانی کاری گڵاو.‏ لە خاکەکە ڕادەماڵم. حزقیێل 30:13وای لێدێت ئەگەر کەسێک پێشبینی بکات، ئەوا دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، پێی دەڵێن: ”دەبێت بمریت، چونکە بە درۆ بە ناوی یەزدانەوە قسەت کردووە.“ ئینجا کاتێک پێشبینی دەکات دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، بە خەنجەر لێی دەدەن.دواوتار 13:15; دواوتار 18:20; مەتا 10:37

«ئینجا لەو ڕۆژەدا هەر پێغەمبەرێک بە پێشبینی بینینەکەی شەرمەزار دەبێت. جلی پێغەمبەران کە کەوای موودارە لەبەری ناکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنن. میخا 3:6هەریەکە و دەڵێت: ”من پێغەمبەر نیم. من کابرایەکی جوتیارم، چونکە هەر لە منداڵیمەوە خاک سەرچاوەی بژێویم بووە.“ ئەگەر کەسێک بپرسێت: ”ئەم برینانە چین لە جەستەت؟“ ئەویش وەڵام دەداتەوە: ”ئەوەیە کە لە ماڵی دۆستانم پێی بریندار بووم.“

لێدان لە شوانەکە

«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:

ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە،

لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە!

لە شوانەکە بدە،

مەڕەکان پەرت دەبن،

پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.»مەتا 26:31; مەرقۆس 14:27

یەزدان دەفەرموێت: «ئینجا لە هەموو زەوی،

دوو لەسەر سێیان لێیان دەدرێت و دەمرن،

یەک لەسەر سێ تێیدا دەمێنێتەوە.لۆقا 8:5

ئەو یەک لەسەر سێیەش دەخەمە ناو ئاگرەوە،

وەک زیو دەیانپاڵێوم،

وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە.

ئەوان بە ناوی منەوە نزا دەکەن و

منیش وەڵامیان دەدەمەوە،

من دەڵێم: ”ئەوان گەلی منن،“

ئەوانیش دەڵێن: ”یەزدان خودای ئێمەیە.“»ئیشایا 10:20; حزقیێل 22:22; یەکەم کۆرنسۆس 3:15