ژیرمەندیEcc ژیرمەندیKazatel, بەشkapitola ژیرمەندیKniha Kazatel, بەشkapitola 9

Překlady Porovnat

یەک ڕووداو بۆ هەمووان

ئیتر لە هەموو ئەوانە ڕامام و بۆم دەرکەوت کە ڕاستودروستان و دانایان و کردەوەکانیان لەژێر دەسەڵاتی خودان، بەڵام کەس نازانێت لە ڕێگەی خۆشەویستی یان ڕق لێبوونەوەوە دێت. هەموویان یەک چارەنووسیان هەیە، ڕاستودروست و بەدکار، چاک و خراپ، پاک و گڵاو، قوربانی سەربڕ و ئەوەی قوربانی سەرنابڕێت؛

چاکەکار و گوناهبار،

سوێندخۆر و ئەوەی دەترسێت سوێند بخوات.کردار 7:11; کردار 27:1; کردار 27:20

ئەمە ئەو خراپەیە کە لە پشتی هەموو ڕووداوەکانی سەر زەوییە: کە یەک چارەنووس بۆ هەمووان بێت، هەروەها دڵی ئادەمیزاد پڕە لە خراپە، شێتییش لە دڵیاندایە لە کاتێکدا زیندوون و پاشان کە دەچنە پاڵ مردووان. ژیرمەندی 8:11هەرکەسێک کە لەنێو زیندووان بێت، ئومێدەوارە. تەنانەت سەگی زیندووش لە شێری تۆپیو چاکترە!

زیندووان دەزانن کە دەمرن،

بەڵام مردووان هیچ نازانن و

لەمەودواش پاداشتیان نییە،

تەنانەت ناویان لەبیرکراوە.ئەیوب 14:21

خۆشەویستی و ڕق و

بەغیلیشیان لەمێژە لەناوچوون،

ئیتر بەشیان نییە هەتاهەتایە

لە هەموو ئەوەی لەسەر زەویدا دەکرێت.

بڕۆ بە شادی نانی خۆت بخۆ و بە دڵێکی خۆش شەرابی خۆت بنۆشە، چونکە لەمێژە خودا لە کردەوەت ڕازییە. با هەموو کاتێک جلوبەرگت سپی بێت و زەیت لە سەری خۆت بدە. مەتا 6:17; مەتا 25:4خۆشی ببینە لەگەڵ ژنەکەت کە خۆشت دەوێت، هەموو ڕۆژانی ژیانی بێ واتات، کە خودا لەسەر زەوی پێیداویت، هەموو ڕۆژانی بێ واتات، چونکە ئەمە بەشی تۆیە لە ژیان و لە ماندووبوونەکەت کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبیت. پەندەکان 5:18; یەکەم پەترۆس 3:7ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.

دیاردەیەکی نوێم لەسەر زەوی بینی:

ڕاکردن بۆ سووکەڵەکان نییە و

جەنگ بۆ پاڵەوانان نییە و

نان بۆ دانایان نییە و

دەوڵەمەندی بۆ تێگەیشتووان نییە و

پەسەندی بۆ زانایان نییە،

چونکە کات و بەخت تووشی هەمووان دێت.لۆقا 12:25; ژیرمەندی 3:1

هەروەها مرۆڤ کاتی خۆی نازانێت:

وەک ئەو ماسییانەی بە تۆڕێکی لەناوبەر دەبردرێن،

یان وەک ئەو چۆلەکانەی بە تەڵەوە دەبن،

ئادەمیزادیش بە هەمان شێوەی ئەوان

لەناکاو و لە کاتێکی خراپدا دەکەونە تەڵەوە.لۆقا 12:39; لۆقا 21:35; ئەفەسۆس 6:13

دانایی لە گێلایەتی باشترە

ئەم داناییەشم لەسەر زەویدا بینی، لەلای من مەزنە: شارێکی بچووک و خەڵکێکی کەمی تێدابوو، پاشایەکی مەزن پەلاماری دا و ئابڵوقەی دا و قوللەی مەزنی بەدەوریدا بنیاد نا. ئەو شارە پیاوێکی هەژاری دانای تێدابوو، بە دانایی خۆی شارەکەی دەرباز کرد. بەڵام کەس ئەو پیاوە هەژارەی لەبیر نەما. پەندەکان 29:8منیش گوتم: «دانایی لە هێز باشترە،» بەڵام دانایی هەژاریش بە سووکی تەماشا دەکرێت و گوێ لە قسەکانی ناگیرێت.پەندەکان 21:22; پەندەکان 24:5

قسەی بە هێمنی لەلایەن دانایان شایانی سەرنجدانە

زیاتر لە هاواری دەسەڵاتدار لەناو گێلان.

دانایی لە چەکی جەنگ چاکترە،

بەڵام یەک گوناهبار چاکەیەکی زۆر تێک دەدات.یەشوع 7:25