یەرمیاJer یەرمیاJeremiáš, بەشkapitola یەرمیاKniha proroka Jeremiáše, بەشkapitola 5

Překlady Porovnat

کەس ڕاستودروست نییە

«بەناو شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا هاتوچۆ بکەن،

ئێستا تەماشا بکەن و بزانن،

لەناو گۆڕەپانەکانی بگەڕێن.

ئەگەر یەکێکتان بینییەوە

دادپەروەر بێت و بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت،

ئەوا من لەم شارە خۆشدەبم.پەیدابوون 18:24; زەبوورەکان 14:2; یەرمیا 6:6

هەرچەندە دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو،“

هێشتا بە درۆ سوێند دەخۆن.»

ئەی یەزدان، ئایا چاوت بەدوای ڕاستیدا ناگەڕێت؟

لێت دان بەڵام ئازاریان پێ نەگەیشت،

تێکت شکاندن بەڵام ڕەتیانکردەوە تەمبێ بکرێن.

ڕووی خۆیان لە بەرد ڕەقتر کرد،

تۆبەکردنیان ڕەتکردەوە.ئیشایا 1:5; ئیشایا 9:13

بەڵام من گوتم: «ئەوانە هەژارن،

نەزان بوون،

چونکە ڕێگای یەزدان ناناسن و

نازانن خودا داوای چییان لێ دەکات.

کەواتە دەچمە لای گەورە پیاوان و

قسەیان لەگەڵ دەکەم،

بێگومان ئەوان ڕێگای یەزدان دەناسن و

دەزانن خودا داوای چییان لێ دەکات.»

بەڵام ئەوان پێکەوە نیریان شکاند،

بەندیان پساند.زەبوورەکان 2:3

لەبەر ئەوە لە دارستان شێر هێرشیان دەکاتە سەر،

گورگی بیابان دەیانفەوتێنێت،

پڵنگ لە دەوری شارۆچکەکانیان خۆی مات دەدات،

تاکو ئەوەی لێی بێتە دەرەوە پارچەپارچەی بکات،

چونکە یاخیبوونەکانیان زۆربوون،

هەڵگەڕانەوەکانیان گەورە بوون.یەرمیا 4:7; سەفەنیا 3:3; هۆشەع 13:7

«بۆچی دەبێت لێت خۆشبم؟

کوڕەکانت وازیان لێ هێنام و

سوێند بەوە دەخۆن کە خودا نییە.

کە تێرم کردن، داوێنپیسییان کرد،

پاڵەپەستۆیانە بۆ ماڵی لەشفرۆش.دواوتار 32:21; هۆشەع 13:6; یەرمیا 23:10

بوون بە ئەسپی خورت و بە عیتە،

هەریەکە بەسەر ژنی برادەرەکەیدا دەحیلێنێت.یەرمیا 13:27; حزقیێل 22:11

ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟

ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 9:9

«سەربکەونە سەر پەرژینی ڕەزەمێوەکان و تێکیان بدەن،

بەڵام بە تەواوی مەیفەوتێنن.

لقەکانی لێ بکەنەوە،

چونکە هی یەزدان نین.مەتا 24:6; یەرمیا 4:27

بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا

بە تەواوی ناپاکییان لێکردم.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

درۆیان بە دەمی یەزدانەوە کرد،

گوتیان، «ئەو هیچ ناکات!

بەڵامان بەسەرنایەت،

شمشێر و قاتوقڕی نابینین.ئیشایا 28:15

پێغەمبەرەکان بوون بە هاژەی با،

وشەکە لەواندا نییە،

ئەوەی گوتیان بەسەریان دەهێنرێت.»یەرمیا 22:22

لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت:

«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە ئەو قسانەیان کرد،

ئەوەتا من وتەکانم لە دەمی تۆدا دەکەمە ئاگر،

ئەم گەلەش دەکەم بە دار و دەیانخوات.»یەرمیا 1:9

یەزدان دەفەرموێت: «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل،

ئەوەتا من نەتەوەیەک لە دوورەوە دەهێنمە سەرتان،

نەتەوەیەکی پتەو و دێرینە،

نەتەوەیەکە زمانەکەیان نازانن،

لە قسەکردنیان تێناگەن.دواوتار 28:49; یەرمیا 1:15

تیردانەکەی وەک گۆڕی دەم کراوەیە،

هەموو پاڵەوانن.

دروێنە و نانت دەخوات،

کوڕ و کچت دەخوات،

مەڕ و مانگات دەخوات،

مێو و هەنجیرت دەخوات.

شارە قەڵابەندەکانت کە تۆ پشتت پێ بەستوون،

بە شمشێر دەفەوتێنێت.»لێڤییەکان 26:17

یەزدان دەفەرموێت: «هەروەها لەو ڕۆژانەدا، کۆتاییتان پێ ناهێنم. یەرمیا 4:27جا کە دەڵێن: ”لەبەر چی یەزدانی پەروەردگارمان هەموو ئەمەی پێکردین؟“ پێیان دەڵێیت: ”لەبەر ئەوەی وازتان لێ هێنام و لە خاکەکەتان خوداوەندە بێگانەکانتان پەرست، ئاوا دەبێت بێگانە پەرستی بکەن لە خاکێک کە هی ئێوە نییە.5‏:19 وەک سزایەک خزمەتی بێگانەکان دەکەن و خوداوەندەکانی ئەوان دەپەرستن.‏“یەرمیا 13:22; یەرمیا 16:10; دواوتار 28:36

«ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب ڕابگەیەنن و

با لەناو یەهودا ببیسترێت، بڵێن:

ئەی گەلی گێل و بێ مێشک، ئێستا گوێ لەمە بگرن،

ئەی ئەوانەی چاوتان هەیە و نابینن،

گوێتان هەیە و نابیستن:ئیشایا 6:9; مەتا 13:14; مەرقۆس 4:12; لۆقا 8:10; یۆحەنا 12:40; کردار 28:26; ڕۆما 11:8

ئایا لە من ناترسن؟»

هەروەها یەزدان دەفەرموێت:

«ئایا لەبەردەمی من نالەرزن؟

من کە لمم بۆ دەریا کرد بە سنوور،

بەربەستێکی هەتاهەتاییە و لێی تێناپەڕێت.

شەپۆل خۆی پێدا دەدات و سەرکەوتوو نابێت،

هاژەی دێت و تێناپەڕێت.ئەیوب 38:8

بەڵام ئەم گەلە دڵێکی منجڕ و یاخی هەیە،

لەڕێ لایاندا و ڕۆیشتن.دواوتار 31:27

لە دڵی خۆیاندا ناڵێن،

”ئێستا با لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین،

ئەوەی باران دەبارێنێت، یەکەم باران و دوا باران لە وەرزی خۆی،

لە هەفتە دیاریکراوەکانی دروێنە دڵنیامان دەکاتەوە.“دواوتار 11:14

تاوانەکانتان ڕێگرییان لەم بەرەکەتانە کرد،

گوناهەکانتان لە چاکە بێبەشی کردن.

«بەدکاران لەنێو گەلەکەمدا دەبینرێنەوە،

وەک ڕاوچی خۆیان ماتداوە و چاو دەگێڕن،

تەڵە دەنێنەوە و مرۆڤ دەگرن.پەندەکان 1:11

وەک قەفەزی پڕ لە باڵدار،

ماڵەکانیان پڕە لە فێڵ،

لەبەر ئەمە گەورە و دەوڵەمەند بوون،

قەڵەو و تێر بوون.

هەروەها لە خراپەکاریدا بێ سنوورن،

پارێزەرایەتییان بۆ سکاڵای هەتیو نەکرد هەتا سەرکەوتوو بن،

بەرگرییان لە مافی هەژاران نەکرد.دواوتار 32:15; ئیشایا 1:23; زەکەریا 7:10

ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟

ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 9:9

«تۆقین و سەرسوڕماویێک

لە خاکەکەدا ڕوویدا:

پێغەمبەرەکان بە درۆ پێشبینی دەکەن،

کاهینەکانیش بە ویستی خۆیان فەرمانڕەوایەتی دەکەن،

گەلەکەشم حەزیان لەم دۆخەیە.

بەڵام لە کۆتاییەکەیدا ئێوە چی دەکەن؟یەرمیا 23:25; حزقیێل 13:6