زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 2
بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و
گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟کردار 4:25
پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،
سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە
لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی2:2 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح، واتا هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30:22-31 و یەکەم ساموئێل 9:16؛ 10:1. و دەڵێن:
«با کۆتەکانیان بشکێنین و
زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»
ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،
پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.دواوتار 28:63; پەندەکان 1:26
ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،
بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:
«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن2:6 سییۆن یان زایۆن، چیاکە لە ئۆرشەلیم، وەک نازناو بۆ ئۆرشەلیم بەکاردێت. داناوە،
لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»زەبوورەکان 93:1; یۆحەنا 18:37; عیبرانییەکان 12:22
من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:
پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،
من ئەمڕۆ بوومە باوکت.کردار 13:33; عیبرانییەکان 1:5; عیبرانییەکان 5:5
داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،
ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.زەبوورەکان 22:27
بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و
وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»ئاشکراکردن 2:27; ئاشکراکردن 19:15
بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،
سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.
بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،
بە لەرزەوە دڵخۆش بن.
کوڕەکە ماچ2:12 ماچکردنی پێی کوڕی پاشا وەک ملکەچبوونی. بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و
لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،
چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.
خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.زەبوورەکان 34:8; پەندەکان 16:20; ئیشایا 30:18; یەکەم پەترۆس 2:6