پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 20
شەراب گاڵتەجاڕە و مەستی غەڵبەغەڵب دەکات،
ئەوەی پێی وێڵ بێت دانا نییە.ئیشایا 28:7; ئەفەسۆس 5:18
هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،
ئەوەی تووڕەیی بکات لە دژی گیانی خۆی تاوان دەکات.پەندەکان 19:12
وازهێنان لە ناکۆکی ڕێزدارییە بۆ پیاو،
بەڵام هەموو گێلێک هەڵیدەگیرسێنێت.
لە زستاندا تەمبەڵ زەوی ناکێڵێت،
بۆیە لە کاتی دروێنەدا داوای بەرهەم دەکات و دەستی ناکەوێت.
پلان لە دڵی مرۆڤدا ئاوێکی قووڵە،
بەڵام تێگەیشتوو دەریدەهێنێت.پەندەکان 18:4
زۆر کەس بانگەشەی خۆشەویستی نەگۆڕ دەکەن،
بەڵام کەسی جێگای متمانە کێ دەیدۆزێتەوە؟مەتا 6:2; لۆقا 18:8
کەسی ڕاستودروست بە ڕێگای تەواوی خۆیدا دەڕوات،
دوای خۆی خۆزگە بە منداڵەکانی دەخوازرێت.دواوتار 7:13
پاشای دانیشتوو لەسەر تەختی دادوەری،
بە چاوەکانی هەموو خراپەیەک شەن دەکات.
کێیە دەڵێت: «دڵی خۆمم بێگەرد ڕاگرت،
پاک بوومەوە لە گوناهم»؟یەکەم پاشایان 8:46; دووەم پوختەی مێژوو 6:36; ئەیوب 14:4; زەبوورەکان 51:5; یەکەم یۆحەنا 1:8
دوو کێش و دوو پێوانەی لاسەنگ20:10 بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز، یەکێک بۆ کڕین و یەکێک بۆ فرۆشتن.،
هەردووکیان قێزەونن لەلای یەزدان.پەندەکان 11:1
تەنانەت منداڵیش بە کردارەکانی دەناسرێت،
ئاخۆ کردەوەکەی پاک و ڕاستە.
گوێ کە دەبیستێت و چاو کە دەبینێت،
یەزدان دروستکەری هەردووکیانە.دەرچوون 4:11; زەبوورەکان 94:9
حەز لە خەو مەکە نەوەک هەژار بیت،
چاوت کراوە بێت و تێر نان بە.
کڕیار دەڵێت: «خراپە، خراپە!»
بەڵام کە ڕۆیشت شانازی پێوە دەکات.
زێڕ هەیە و یاقووت20:15 یاقووت: گەوهەری سووری تۆخ. زۆرە،
بەڵام لێوی زانیاری گەوهەرێکی بەهادارە.
ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،
لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.پەندەکان 27:13
بەتامە بۆ مرۆڤ نانی بە فێڵ،
بەڵام دواتر دەمی پڕ دەبێت لە چەو.
پلانەکان بە ئامۆژگاری دێنە دی،
بە ڕاوێژ بجەنگە.
دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،
بۆیە تێکەڵی چەنەباز مەبە.پەندەکان 11:13
ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات،
لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە.دەرچوون 21:17; لێڤییەکان 20:9; مەتا 15:4; مەرقۆس 7:10
میراتێک لە سەرەتای ژیان و بە زوویی دەست بکەوێت
لە کۆتاییدا بێ بەرەکەت دەبێت.
مەڵێ: «خراپە بە خراپە دەدەمەوە.»
چاوەڕێی یەزدان بکە ڕزگارت دەکات.پەندەکان 17:13
یەزدان قێزی لە بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز دەبێتەوە،
تەرازووی لاسەنگ باش نییە.
هەنگاوەکانی مرۆڤ لە یەزدانەوەیە،
ئیتر مرۆڤ چۆن لە ڕێگای خۆی تێدەگات؟زەبوورەکان 37:23
تەڵەیە بۆ مرۆڤ بە سەرەڕۆیی نەزرێک تەرخان بکات،
ئینجا پاش نەزرەکە پرسوڕا بکات.کردار 5:4
پاشای دانا بەدکاران شەن دەکات،
بە جەنجەڕ بەسەریاندا دێت.پەندەکان 20:8
چرای یەزدان ڕۆحی مرۆڤ دەپشکنێت،
هەروەها هەموو ناخی دەروونیش.
خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی پاشا دەپارێزن،
بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەختی دەچەسپێت.پەندەکان 16:12
شانازی لاوان هێزیانە،
ڕیش سپیێتیش شکۆمەندی پیرانە.پەندەکان 16:31
برینی لێدان خراپە پاک دەکاتەوە،
لێدانی قامچیش ناخی دەروون.