پەندەکانPro پەندەکانی سلێمانPřísloví, بەشkapitola پەندەکانی سلێمانKniha přísloví, بەشkapitola 31

Překlady Porovnat

قسەی لەموئێلی پاشا

قسەی لەموئێلی پاشا، ئەو سروشەی کە دایکی فێری کرد:

گوێ بگرە ڕۆڵە! گوێ بگرە، ڕۆڵەی هەناوم!

گوێ بگرە ڕۆڵە، ڕۆڵەی نەزرەکانم!

هێزت مەدە ژنان،

ڕێگاکانیشت مەدە ژنانی لەناوبەری پاشایان.دواوتار 17:17

ئەی لەموئێل، بۆ پاشایان نییە،

بۆ پاشایان نییە شەراب بنۆشن،

بۆ میرانیش نییە ئارەزووی ئارەق بکەن،

نەوەک بخۆنەوە و یاسا لەبیر بکەن،

مافی ستەملێکراوان زەوت بکەن.ئەستێر 3:15; ئیشایا 5:22

ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت،

شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە.نەحەمیا 8:10

با بخواتەوە و هەژارییەکەی لەبیر بکات،

ئیتر ماندووبوونەکەی نایەتەوە یاد.

بەرگری لە مافی ئەو کەسانە بکە کە ناتوانن داوای مافەکانیان بکەن،

بۆ مافی هەموو دەربەدەران.پەندەکان 24:11

دەمت بکەرەوە و بە ڕاستودروستی دادوەری بکە،

پارێزگاری لە مافی کڵۆڵان و نەداران بکە.لێڤییەکان 19:15; دواوتار 1:16

بەشی کۆتایی31‏:10 هەر دێڕە هەڵبەستێک لە بەشی کۆتاییدا بە پیتێک دەستپێدەکات، بەپێی ڕیزبەندی ئەلفبێی عیبری.‏: ژنی خانەدان

کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟

نرخی لە یاقووت31‏:10 یاقووت: گەوهەری سووری تۆخ.‏ گرانترە.پەندەکان 12:4; پەندەکان 18:22

مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت و

لە هیچی کەم نابێت.پەندەکان 14:1

ژنەکە بە درێژایی ژیانی

چاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.

خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،

بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.

وەک کەشتی بازرگان وایە،

خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.

هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،

خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات و

ئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.

لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،

بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.

ناوقەدی توند دەبەستێت و

بازووی لێ هەڵدەکات.

دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،

بە شەو چرای ناکوژێتەوە.

خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و

تەشی لەناو لەپیدایە.

دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و

دەست درێژ دەکات بۆ نەداران.

ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر،

چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان31‏:21 بەرگی گەرم و ڕەنگ ئاڵ بووە، هەروەک لە کوردی پێی دەگوترێ قەستۆر یان پەستەک.‏ لەبەردایە.ژیرمەندی 10:18

چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات،

کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات.

مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە،

لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت.

ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،

پشتێن بۆ بازرگانان31‏:24 عیبری: کەنعانییەکان، بە مەبەستی بازرگانی گەڕۆک.‏ دابین دەکات.

هێز و ڕێز بەرگی ئەون،

پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.یەکەم پەترۆس 3:4

دەمی بە دانایی دەکاتەوە و

فێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.تیتۆس 2:3

چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،

نانی تەمبەڵی ناخوات.

منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن،

مێردەکەشی ستایشی دەکات:

«زۆر ژن خانەدان بوونە،

بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.»

شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،

بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.پەندەکان 11:22

ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن و

با کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن.مەرقۆس 14:9