پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 30
قسەی ئاگور
قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت.
ئەم پیاوە بە ئیتیێلی30:1 ئیتیێل: بڕوانە نەحەمیا 11:7. ڕاگەیاند:
ئەی خودایە، من شەکەتم،
بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم.
«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم،
تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە.یەکەم کۆرنسۆس 15:9; یاقوب 1:10
فێری دانایی نەبووم و
ناسینی خودای پیرۆزم نییە.
کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟
کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟
کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟
کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟
ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟
ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!ئەیوب 38:4
«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە،
قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.زەبوورەکان 12:6
هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە،
نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت.دواوتار 4:2; دواوتار 12:32
«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت،
لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم:
شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە،
هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ،
بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە،عیبرانییەکان 13:5; مەتا 6:11; یەکەم تیمۆساوس 6:8
نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم و
بڵێم: ”یەزدان کێیە؟“
یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم و
ناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم.دواوتار 8:12
«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی،
نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت.
«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات و
دایکی پیرۆز ناکات.
نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە،
بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی.ئیشایا 65:5
نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و
بەرز دەڕوانێت.پەندەکان 6:17
نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن و
کاکیلەکانی چەقۆن،
بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی و
نەدارەکان لەنێو خەڵکی.زەبوورەکان 55:21; پەندەکان 12:18; یەرمیا 9:8
«زەروو30:15 زەروو یان زێروو، جۆرە کرمێکی مشەخۆرە، هەروەها لە چارەسەرکردنی نەخۆشی بۆ مژینی خوێن بەکاردێت. دوو کچی هەیە،
هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“
«سێ شت هەن تێر نابن،
چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“:
جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و
زەوییەک تێر ئاو نەبێت و
ئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“
«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و
سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،
قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و
بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.پەندەکان 20:20
«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،
چوارەمیش تێناگەم:
ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،
ڕێگای مار لەسەر بەرد،
ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و
ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ.
«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:
دەخوات30:20 مەبەست لێی جووت دەبێت. و دەمی دەسڕێتەوە و
دەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“
«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و
لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت،
خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،
گێلێک کە تێر نان بێت،
ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،
کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.
«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن
بەڵام لە دانایان داناترن:
مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،
بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن.پەندەکان 6:6
گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان،
بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن.
کوللەکان پاشایان نییە،
بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.
مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت،
بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت.
«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە و
چوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە:
شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،
لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە،دانیال 7:4; ئاشکراکردن 5:5
کەڵەشێری بە فیز، تەگە،
پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی.ژیرمەندی 8:4
«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،
یان پیلانی خراپت نایەوە،
دەستت بخەرە سەر دەمت!
چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت و
لووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،
تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»پەندەکان 15:18