پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 4
دەستپێکی دانایی
ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،
سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.
من شتی چاکتان فێر دەکەم،
بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.
کاتێک کوڕی باوکم بووم،
ناسک و تاقانە لەلای دایکم،
فێری دەکردم و پێی دەگوتم:
«با دڵت لەسەر قسەی من بێت،
ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.یەکەم پوختەی مێژوو 28:9
دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،
قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.
واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.
ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،
بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.
ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،
لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.دانیال 2:46
تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،
تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.»پەندەکان 1:9
ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،
جا تەمەنت درێژ دەبێت.پەندەکان 3:2
ڕێگای داناییم پیشاندایت،
بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.
لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،
لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.
دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە4:13 بە تەمبێکردن ڕازی بە. و دەست شل مەکە،
بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.زەبوورەکان 1:1; پەندەکان 1:10
خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،
لێی دووربکەوە و تێپەڕە،
چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،
خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.ئەستێر 6:4; زەبوورەکان 36:4; میخا 2:1
نانی خراپە دەخۆن و
شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.پەندەکان 1:13
ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،
ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.زەبوورەکان 97:11; مەتا 5:16
بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،
نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.دواوتار 28:29; ئیشایا 59:10
ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،
گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.
لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
لە ناخی دڵت بیانپارێزە،
چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،
دەرمانە بۆ هەموو لەشی.زەبوورەکان 19:7
لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.مەتا 6:1; عیبرانییەکان 13:9
خواری لە دەمت داماڵە و
چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.
با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و
پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.ئەیوب 31:1
ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،
هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.عیبرانییەکان 12:13
بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،
پێت لە خراپە دووربخەوە.دواوتار 5:32