زەبوورەکانPsa زەبوورەکانŽalmy, زەبوورžalm زەبوورەکانKniha žalmů, زەبوورžalm 39

Překlady Porovnat

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ یەدوتون39‏:0 یەکێک بووە لە ڕابەرانی ستایش لە پەرستگا. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 16‏:41‏-42.‏‏ زەبوورێکی داود.یەکەم پوختەی مێژوو 16:42

گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم و

زمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم.

ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە،

دەمم بە لغاو دەبەستم.»زەبوورەکان 141:3

بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم،

تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت،

ئازارم زیاد بوو.زەبوورەکان 108:13

دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا،

هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت،

ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن:کردار 17:16

«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە،

هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە،

بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم.ڕۆما 13:11

بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک،

تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە.

ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.39‏:5 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 11، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏زەبوورەکان 90:5-6; زەبوورەکان 144:4

«بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت،

ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە،

سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت.ئەیوب 8:9; یەرمیا 17:11; لۆقا 12:20

«ئێستاش ئەی پەروەردگار، من چاوەڕێی چی بکەم؟

هیوای من بە تۆیە.

لە هەموو سەرپێچییەکانم ڕزگارم بکە،

مەمکە بە گاڵتەجاڕی گێلەکان.

بێدەنگ بووم، دەمم ناکەمەوە،

چونکە تۆ ئەوەی کە ئەمەت کردووە.مەتا 11:5

بەڵای خۆت لەسەر من لابدە،

بە زەبرەکانی دەستی تۆ فەوتام.

مرۆڤ بە سەرزەنشتکردنی لەبەر گوناهەکانی تەمبێ دەکەیت،

وەک مۆرانە سامانی ئەو لەناودەبەیت،

هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.ئیشایا 51:8

«ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،

گوێ لە هاوارم بگرە،

لە ئاست گریانم گوێت دامەخە،

چونکە لەلای تۆ وەک نامۆیەکم،

میوانم وەک هەموو باوباپیرانم.یەکەم پوختەی مێژوو 29:15; دووەم کۆرنسۆس 5:6; فیلیپی 3:20; عیبرانییەکان 11:13

ڕووی گرژت لە من وەرگێڕە، هەتا شادمان ببمەوە،

پێش ئەوەی بڕۆم و نەمێنم.»