زەبوورەکانPsa زەبوورەکانŽalmy, زەبوورžalm زەبوورەکانKniha žalmů, زەبوورžalm 4

Překlady Porovnat

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود.

ئەی خودای ڕاستودروستم،

کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.

لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە،

لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.زەبوورەکان 3:1

ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟

هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟4‏:2 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏ئەیوب 27:12

بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.

یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.

کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،

بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن

لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.ئەفەسۆس 4:26

قوربانیی ڕاستودروست بکەن و

پشت بە یەزدان ببەستن.زەبوورەکان 51:17; زەبوورەکان 62:8

زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»

ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت4‏:6 خودا بە چاکەکانی بەسەرمان بکاتەوە، بڕوانە سەرژمێری 6‏:24‏-26.‏‏.زەبوورەکان 31:16; مەتا 6:10

تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە

زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.

ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،

چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.ئەیوب 11:19