زەبوورەکانPsa زەبوورەکانŽalmy, زەبوورžalm زەبوورەکانKniha žalmů, زەبوورžalm 49

Překlady Porovnat

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن،

ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن،

پایەبەرز و پایەنزم،

هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە.

دەمم باسی دانایی دەکات،

لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە.

گوێ بۆ پەند شل دەکەم،

بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە.زەبوورەکان 78:2; مەتا 13:35

بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم،

کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟

ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن،

شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن.ئەیوب 36:18; زەبوورەکان 52:7; پەندەکان 11:4

کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە،

یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا.یەکەم یۆحەنا 3:16

کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت،

هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت،مەتا 16:26; مەرقۆس 8:37; یەکەم پەترۆس 1:19

تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و

گۆڕ نەبینێت.

بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن،

نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و

سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن.پەندەکان 11:4; ژیرمەندی 2:16; ژیرمەندی 6:2

گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە،

شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە،

لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا.

مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت،

وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.ژیرمەندی 3:19

ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن،

ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن.49‏:13 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 15، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە،

مەرگ دەبێتە شوانیان.

لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن،

شێوەیان دادەڕزێت،

جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان.ئیشایا 14:11; ئاشکراکردن 2:27

بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە،

چونکە بۆ لای خۆی دەمبات.زەبوورەکان 16:10

ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو،

شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو،

چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات،

شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت.ئەیوب 27:18

لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت،

ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت.دواوتار 29:19

بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات،

ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە.

مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات،

وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.ژیرمەندی 3:19; لۆقا 12:20