عیبرانییەکانHebr عیبرانییەکانHebräer, بەشKapitel نامە بۆ عیبرانییەکانDer Brief an die Hebräer, بەشKapitel 1

Übersetzungen Vergleichen

پایەبەرزی عیسای مەسیح

لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، سەرژمێری 12:6; یەکەم پەترۆس 1:10بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. زەبوورەکان 2:8; ئیشایا 9:6; یۆحەنا 1:3; یۆحەنا 8:26; یۆحەنا 15:15; گەلاتیا 4:4; ئەفەسۆس 1:10کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی1‏:3 وێنەی کڕۆکیەتی: مەبەستی لەوەیە کە مەسیح دەربڕینێکی ڕاستەقینەی ناخی خودایە.‏، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. زەبوورەکان 110:1; دووەم کۆرنسۆس 4:4; ئەفەسۆس 1:7; کۆلۆسی 1:15بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.فیلیپی 2:9

ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

﴿تۆ کوڕی منی،

من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾1‏:5 زەبوورەکان 2‏:7.‏‏؟

هەروەها:

﴿من دەبمە باوکی ئەو و

ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾1‏:5 دووەم ساموئێل 7‏:14 و یەکەم پوختەی مێژوو 17‏:13.‏‏؟زەبوورەکان 2:7; دووەم ساموئێل 7:14; یەکەم پوختەی مێژوو 17:13; عیبرانییەکان 5:5

دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:

﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾1‏:6 لە وەرگێڕانی یۆنانی بۆ پەیمانی کۆن، دواوتار 32‏:43‏.‏زەبوورەکان 97:7

لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:

﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،

خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾1‏:7 زەبوورەکان 104‏:4.‏‏زەبوورەکان 104:4

بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:

﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،

داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.لۆقا 1:32

تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،

بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،

بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی1‏:9 لە پەیمانی کۆن داود لەلایەن ساموئێلەوە چەورکرا کە هەڵبژاردەی خودایە، ئەم چەورکردنەش وەک نەریتێک بەردەوام بوو بۆ ڕزگاریی خودا.‏ کردیت.﴾1‏:9 زەبوورەکان 45‏:6‏،7‏‏.‏زەبوورەکان 45:6; ئیشایا 61:1; یۆحەنا 3:34; کردار 4:27

هەروەها:

﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،

ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.

ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،

هەموو وەک کراس کۆن دەبن.ئیشایا 34:4; ئیشایا 51:6; مەتا 24:35

وەک کەوا دەیپێچیتەوە،

وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،

بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،

ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾1‏:12 زەبوورەکان 102‏:25‏-27.‏‏زەبوورەکان 102:25

ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

﴿لە دەستەڕاستم دابنیشە

هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ1‏:13 بەهۆی ئەوەی پاشا کورسییەکەی بەرز بووە، تەختەیەک لەژێر پێی دانراوە کە وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشراوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏ بۆ پێیەکانت﴾1‏:13 زەبوورەکان 110‏:1.‏‏؟زەبوورەکان 110:1; مەرقۆس 12:36; مەرقۆس 16:19; ئەفەسۆس 1:20

ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟پەیدابوون 19:16; زەبوورەکان 34:7; زەبوورەکان 91:11; زەبوورەکان 103:21; دانیال 7:10; کردار 5:19