عیبرانییەکان عیبرانییەکان, بەش نامە بۆ عیبرانییەکان, بەش 1
پایەبەرزی عیسای مەسیح
لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، سەرژمێری 12:6; یەکەم پەترۆس 1:10بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. زەبوورەکان 2:8; ئیشایا 9:6; یۆحەنا 1:3; یۆحەنا 8:26; یۆحەنا 15:15; گەلاتیا 4:4; ئەفەسۆس 1:10کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی1:3 وێنەی کڕۆکیەتی: مەبەستی لەوەیە کە مەسیح دەربڕینێکی ڕاستەقینەی ناخی خودایە.، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. زەبوورەکان 110:1; دووەم کۆرنسۆس 4:4; ئەفەسۆس 1:7; کۆلۆسی 1:15بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.فیلیپی 2:9
ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
﴿تۆ کوڕی منی،
من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾1:5 زەبوورەکان 2:7.؟
هەروەها:
﴿من دەبمە باوکی ئەو و
ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾1:5 دووەم ساموئێل 7:14 و یەکەم پوختەی مێژوو 17:13.؟زەبوورەکان 2:7; دووەم ساموئێل 7:14; یەکەم پوختەی مێژوو 17:13; عیبرانییەکان 5:5
دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:
﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾1:6 لە وەرگێڕانی یۆنانی بۆ پەیمانی کۆن، دواوتار 32:43.زەبوورەکان 97:7
لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:
﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،
خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾1:7 زەبوورەکان 104:4.زەبوورەکان 104:4
بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:
﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.لۆقا 1:32
تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،
بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی1:9 لە پەیمانی کۆن داود لەلایەن ساموئێلەوە چەورکرا کە هەڵبژاردەی خودایە، ئەم چەورکردنەش وەک نەریتێک بەردەوام بوو بۆ ڕزگاریی خودا. کردیت.﴾1:9 زەبوورەکان 45:6،7.زەبوورەکان 45:6; ئیشایا 61:1; یۆحەنا 3:34; کردار 4:27
هەروەها:
﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،
ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،
هەموو وەک کراس کۆن دەبن.ئیشایا 34:4; ئیشایا 51:6; مەتا 24:35
وەک کەوا دەیپێچیتەوە،
وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،
بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،
ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾1:12 زەبوورەکان 102:25-27.زەبوورەکان 102:25
ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
﴿لە دەستەڕاستم دابنیشە
هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ1:13 بەهۆی ئەوەی پاشا کورسییەکەی بەرز بووە، تەختەیەک لەژێر پێی دانراوە کە وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشراوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان. بۆ پێیەکانت﴾1:13 زەبوورەکان 110:1.؟زەبوورەکان 110:1; مەرقۆس 12:36; مەرقۆس 16:19; ئەفەسۆس 1:20
ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟پەیدابوون 19:16; زەبوورەکان 34:7; زەبوورەکان 91:11; زەبوورەکان 103:21; دانیال 7:10; کردار 5:19