یەرمیاJer یەرمیاJeremia, بەشKapitel یەرمیاDer Prophet Jeremia, بەشKapitel 23

Übersetzungen Vergleichen

لقە ڕاستودروستەکە

یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر ئەو شوانانەی مەڕی مێگەلەکەم دەفەوتێنن و پەرتوبڵاوی دەکەنەوە!» حزقیێل 34:3لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لەبارەی ئەو شوانانەی کە شوانایەتی گەلەکەی من دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: «ئێوە مەڕەکانی منتان پەرتوبڵاوکردەوە و دەرتانکرد و گرنگیتان پێنەدا، لەبەر ئەوە منیش لەسەر خراپی کردەوەکانتان سزاتان دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «بەڵام من پاشماوەی مێگەلەکەی خۆم لە هەموو ئەو خاکانە کۆدەکەمەوە کە دەرمکردن بۆی، دەیانگەڕێنمەوە بۆ لەوەڕگاکانیان و زاوزێ دەکەن و زۆر دەبن. دواوتار 30:3; یەرمیا 29:14; لۆقا 1:54ئینجا شوانیان بۆ دادەنێم و شوانایەتییان دەکەن، ئیتر ناترسن و ناتۆقن و ون نابن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.زەبوورەکان 23:1; ئیشایا 40:11; ئیشایا 45:13; یەرمیا 3:15; حزقیێل 34:12

یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،

لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم،

پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات،

ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات.ئیشایا 4:2; یەرمیا 33:15; دانیال 9:24; زەکەریا 3:8; زەکەریا 6:12; یۆحەنا 1:45

لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت و

ئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.

ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:

”یەزدان ڕاستودروستیمانە.“»دواوتار 33:28; یەرمیا 33:16

یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“ یەرمیا 16:14بەڵکو دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و لە هەموو ئەو خاکانەوە بۆ ئەوێ دەریکردن.“ ئەوانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ دەبن.»

پێغەمبەرە درۆزنەکان

سەبارەت بە پێغەمبەرەکان:

دڵم لە ناخمدا وردوخاش بووە،

هەموو ئێسکەکانم دەلەرزن.

من وەک کەسێکی سەرخۆشم لێهات،

وەک پیاوێک شەراب بەسەریدا زاڵ بووبێت،

لەبەر یەزدان و

لەبەر فەرموودە پیرۆزەکانی.

خاکەکە پڕ بووە لە داوێنپیسان،

خاکەکە لەبەر نەفرەت دەناڵێنێت،

لەوەڕگاکانی چۆڵەوانی وشک بوون.

پێغەمبەران لەسەر ڕێڕەوی خراپە دەڕۆن و

دەسەڵاتیان بۆ ستەم بەکاردەهێنن.یەرمیا 5:7; یەرمیا 9:2; یەرمیا 12:4

«پێغەمبەر و کاهین هەردووکیان گڵاوبوون،

تەنانەت لە پەرستگاکەشم خراپەی ئەوانم بەرچاوکەوت.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 8:10

«لەبەر ئەوە ڕێگاکانیان خلیسکە بۆیان،

بۆ ناو تاریکی دەردەکرێن و

لەوێ دەخزێن،

چونکە بەڵایان بەسەردا دەهێنم

لە ساڵی سزادانیان.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 13:16

«لەنێو پێغەمبەرەکانی سامیرەدا

قێزەونییەکەم بینی،

بەهۆی بەعلەوە پێشبینی دەکەن و

ئیسرائیلی گەلی من گومڕا دەکەن.

لەنێو پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمیش

ئەوەی بینیم موچڕکە بە لەشدا دەهێنێت:

داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووەتەبەر،

خراپەکاران هاندەدەن

بۆ ئەوەی کەس لە خراپەکەی نەگەڕێتەوە.

ئەوان بۆ من وەک سەدۆمیان لێهاتووە،

خەڵکی ئۆرشەلیمیش وەک عەمۆرا.»یەرمیا 5:30; ئیشایا 1:9; ئیشایا 28:15; حزقیێل 13:22

لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار سەبارەت بە پێغەمبەرەکان ئەمە دەفەرموێت:

«ئەوەتا من زەقنەبووتیان دەرخوارد دەدەم و

ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم،

چونکە لەلای پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمەوە

گڵاوی بۆ هەموو زەوی بڵاو بووەوە.»یەرمیا 9:15

یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:

«گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێشبینیتان بۆ دەکەن،

چونکە ئەوان تەفرەتان دەدەن.

لە خەیاڵی بیری خۆیانەوە دەدوێن،

نەک لەسەر زمانی یەزدانەوە.یەرمیا 27:9

ئەوانەی سووکایەتی بە من دەکەن، دەڵێن،

”یەزدان دەفەرموێت، ئاشتیتان بۆ دەبێت.“

هەروەها هەموو ئەوانەی بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتوون، دەڵێن،

”خراپەتان بەسەرنایەت.“یەرمیا 6:14; حزقیێل 13:10; زەکەریا 10:2

بەڵام کامیان لە ئەنجومەنی یەزدان23‏:18 یەرمیا لەو باوەڕەدا بوو، کە پێغەمبەرێکی ڕاستەقینە بانگهێشت دەکرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسمان بۆ ئەوەی پەیامی یەزدان وەربگرێت.‏ ڕاوەستا و

بینی و گوێی لە فەرموودەکانی بوو؟

کامیان فەرموودەکانی بیست و گوێی لێ گرت؟ئەیوب 15:8; ئیشایا 40:13

ئەوەتا ڕەشەبای یەزدان

لە تووڕەییدا هەڵدەچێت،

گەردەلوولێکی ڕاماڵە

لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.یەرمیا 30:23

تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە

هەتا نیازەکانی دڵی خۆی

بە تەواوی جێبەجێ نەکات.

لە داهاتوودا

بە ڕوونی تێی دەگەن.یەرمیا 30:24

من ئەو پێغەمبەرانەم نەنارد،

بە پەلە پەیامیان ڕاگەیاند،

من قسەم لەگەڵیان نەکرد،

کەچی خۆیان پێشبینییان کرد.یەرمیا 14:14; یەرمیا 27:15; یەرمیا 29:9

بەڵام ئەگەر لە ئەنجومەنی مندا بووەستابان،

فەرموودەکانی منیان بە گەلەکەم ڕادەگەیاند و

لە ڕێگا خراپەکانیان و

لە خراپەی کردەوەکانیان دەیانگێڕانەوە.ئیشایا 55:11

«ئایا من تەنها لە نزیکەوە خودام و

لە دوورەوە خودا نیم؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«یان کەس هەیە لە پەناگا خۆی بشارێتەوە و

من نەیبینم؟

ئایا من ئاسمان و زەوی پڕناکەمەوە؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئەیوب 34:21; زەبوورەکان 139:7; ئامۆس 9:2

«گوێم لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، دەڵێن: ”خەونم بینی! خەونم بینی!“ یەرمیا 5:31; یەرمیا 14:14هەتا کەی ئەمە لە دڵی ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە دەبێت کە بە خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینی بکەن؟ بەو خەونانەی بۆ یەکتری دەگێڕنەوە وای لێک دەدەنەوە ناوی من لەبیری گەلەکەم ببەنەوە، وەک چۆن باوباپیرانیان لەبەر پەرستنی بەعل ناوی منیان لەبیرچوو. ڕابەران 3:7با ئەو پێغەمبەرەی خەونی هەیە خەونەکەی بگێڕێتەوە، بەڵام با ئەوەی فەرموودەی منی لەلایە بە دڵسۆزییەوە فەرموودەی من ڕابگەیەنێت! گەنم و کا زۆر لە یەکتری جیاوازن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. یەکەم پەترۆس 4:11«ئایا فەرموودەکانم وەک ئاگر نین؟ وەک چەکوش بەرد وردوخاش ناکەن؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.لۆقا 24:32; ئاشکراکردن 11:5

یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی فەرموودەکان لە یەکتری دەدزن، جا دەڵێن کە لە منەوە هاتووە. دواوتار 18:20; یەرمیا 14:15ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی زمانیان دەخەنەگەڕ و ڕایدەگەیەنن: ”ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“ حزقیێل 13:6; حزقیێل 22:28ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم کە بە خەونی درۆوە پێشبینی دەکەن، ئەوانەی بە شانازییەوە درۆکانیان دەگێڕنەوە و گەلەکەم گومڕا دەکەن، بەڵام من نە ناردوومن و نە فەرمانم پێکردوون. هیچ سوودێکیش بەم گەلە ناگەیەنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.حزقیێل 14:9; سەفەنیا 3:4

پەیام و پێغەمبەرایەتی درۆزن

«کاتێک ئەم گەلە یان پێغەمبەر یان کاهینێک لێت دەپرسێت: ”سروشی یەزدان چییە؟“ پێیان بڵێ: ”سروشی چی؟ یەزدان دەفەرموێت: من لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە.“ حزقیێل 12:9هەرکەسێک، پێغەمبەر یان کاهین یان لە گەل، ئەگەر وا بڵێت: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ خۆی و ماڵەکەی سزا دەدەم. ئاوا بە یەکتری دەڵێن، هەریەکە بە برادەرەکەی و هەریەکە بە براکەی: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“ بەڵام چیتر باسی ”سروشی یەزدان“ ناکەن، چونکە هەرکەسە و قسەکەی خۆی دەبێت بە سروشەکەی، ئێوە دەستکاری فەرموودەکانی خودای زیندووتان کرد، فەرموودەکانی خودامان، یەزدانی سوپاسالار. ئاوا بە هەر پێغەمبەرێک دەڵێیت: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“ هەرچەندە وا بڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی ئەم قسەیە دەکەن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ هەرچەندە من بۆم ناردوون کە وا نەڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ لەبەر ئەوە بە تەواوی لەبەردەمی خۆم هەڵتاندەگرم و لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە، خۆتان و ئەم شارەش کە بە خۆتان و باوباپیرانتانم داوە. ڕیسواییەکی هەتاهەتایی و سەرشۆڕییەکی هەتاهەتاییتان لەسەر دادەنێم کە هەرگیز لەیاد نەچێت.»یەرمیا 20:11