یەرمیاJer یەرمیاJeremia, بەشKapitel یەرمیاDer Prophet Jeremia, بەشKapitel 30

Übersetzungen Vergleichen

گەڕاندنەوەی ئیسرائیل

ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت، لە پەڕتووکێکدا بیاننووسە.“ یەرمیا 36:2یەزدان دەفەرموێت: ”سەردەمێک دێت، ئیسرائیل و یەهودای گەلەکەم لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنمەوە، دەیانهێنمەوە ئەو خاکەی بە باوباپیرانی ئەوانم دابوو، بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی بکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 25:12

ئەمانەش ئەو وشانەن کە یەزدان سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا فەرمووی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”هاواری ترسمان بیست،

تۆقین نەک ئاشتی.

بپرسن و ببینن:

ئایا نێر سکی دەبێت؟

ئەی بۆچی هەر پیاوێک دەبینم

وەک ژنی ژانگرتوو دەستی بە کەمەرییەوەیە و

هەموو ڕووشی زەرد هەڵگەڕاوە؟یەرمیا 4:31

ئای! لەو ڕۆژە سامناکە!

ڕۆژی ئاوا نابێت.

ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب،

بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“یۆئێل 2:11; ئامۆس 5:18; سەفەنیا 1:14

«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت،

”لەو ڕۆژەدا، ئەو نیرە دەشکێنم کە لە ملیانە،

پێبەندیان دەپسێنم و

چیتر بێگانە نایانکەن بە کۆیلە.

بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن و

خزمەتی داودی پاشایان دەکەن،30‏:9 مەبەستی لە یەکێکە لە نەوەکانی داود.‏

ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“»حزقیێل 34:24

یەزدان دەفەرموێت: «”ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،

ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە.

بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم،

نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە.

یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت،

دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.ئیشایا 44:2; یەرمیا 46:27

من لەگەڵتدام و ڕزگارت دەکەم.“

یەزدان دەفەرموێت:

”ئەگەر کۆتایی بە هەموو ئەو نەتەوانە بهێنم

کە لەنێویاندا پەرتەوازەم کردیت،

کۆتایی بە تۆ ناهێنم.

تەمبێت دەکەم، بەڵام بە دادپەروەری،

بێ سزا بەڕەڵات ناکەم.“سەرژمێری 14:18; ئیشایا 41:10; یەرمیا 46:28

«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”شکاوییەکەت بێ چارەیە،

برینەکەت سەختە.یەرمیا 8:22

کەس نییە داکۆکی لە کێشەی تۆ بکات،

دەرمان نییە بۆ برینەکەی تۆ،

تۆ چاک نابیتەوە.

هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت،

هیچ گرنگی بە تۆ نادەن.

وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا،

بە سەختی تەمبێم کردی

لەسەر زۆری تاوانەکانت،

لەسەر گەورەیی گوناهەکانت.شینەکانی یەرمیا 1:19; یەرمیا 2:19

بۆچی لەبەر شکانەکەت هاوار دەکەیت،

لەبەر ئازارەکەت کە چارەسەر ناکرێت؟

بەهۆی زۆری تاوانەکانت و گەورەیی گوناهەکانت،

منیش ئەمەم پێکردیت.یەرمیا 13:22; یەرمیا 15:18

«”بەڵام هەموو ئەوانەی تۆیان خوارد دەخورێن،

هەموو دوژمنەکانت ڕاپێچ دەکرێن.

ڕاووڕووتکەرانت ڕاووڕووت دەکرێن و

هەموو تاڵانکەرانت دەکەم بە تاڵانی.دەرچوون 23:22; ئیشایا 41:11

بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە،

برینەکانت چاک دەکەمەوە،

چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە،

سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات.“

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 33:6

«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«”من ڕاپێچکراوانی چادرەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە،

بەزەییم بە نشینگەکانی دێتەوە.

شار لەسەر گردەکەی خۆی بنیاد دەنرێتەوە،

کۆشک لە شوێنی خۆی بنیاد دەنرێتەوە.یەرمیا 31:23

دەنگی گۆرانی سوپاسگوزاری و

بەزمیان لێ بەرز دەبێتەوە.

ژمارەیان زۆر دەکەم و

کەم نابن،

ڕێزیان لێ دەنێم و

بچووک نابن.

کوڕەکانی وەک جاری جاران دەبن،

کۆمەڵەکەی لەبەردەمم دەچەسپێت،

سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە ستەمی لێ دەکەن.

میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان،

فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت.

لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە،

چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.میخا 5:2; زەبوورەکان 40:7; یۆحەنا 4:34

«”ئێوە دەبن بە گەلی من و

منیش دەبم بە خودای ئێوە.“»یەرمیا 24:7

ئەوەتا گەردەلوولی یەزدان

تووڕەییە هەڵدەچێت،

گەردەلوولێکی ڕاماڵە،

لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.یەرمیا 23:19

گڕی تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە

هەتا نیازەکانی دڵی خۆی

بە تەواوی بەجێنەگەیەنێت.

لە ڕۆژانی داهاتوودا

لەمە تێ دەگەن.یەرمیا 23:20