یەرمیا یەرمیا, بەش یەرمیا, بەش 13
پشتێنێکی کەتان
یەزدان ئەمەی پێ فەرمووم: «بڕۆ پشتێنێکی کەتان بۆ خۆت بکڕە و لە ناوقەدی خۆتی ببەستە، بەڵام مەیخەرە ناو ئاوەوە.» کردار 21:11منیش پشتێنم کڕی، بەپێی فەرمانی یەزدان، لە ناوقەدی خۆمم بەست.
ئینجا دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «ئەو پشتێنەی کە کڕیت، کە لە ناوقەدت بەستووە، هەستە و بڕۆ بیبە پەرات13:4 پەرات: یان دەشێت ڕووباری فورات بێت. و لەوێ لە کەلێنی بەردێک بیشارەوە.» منیش بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردم چووم و لە پەرات شاردمەوە.
دوای ماوەیەکی درێژ، یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە، بڕۆ بۆ پەرات و لەوێ ئەو پشتێنە هەڵبگرە کە فەرمانم پێکردیت لەوێ بیشاریتەوە.» منیش چووم بۆ پەرات، هەڵمکۆڵی و پشتێنەکەم لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە تێیدا شاردبوومەوە، ئەوەتا ڕزیوە و بە کەڵکی هیچ نایەت.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئاوا شانازی یەهودا و شانازییە مەزنەکەی ئۆرشەلیم دەڕزێنم. دووەم پاشایان 24:2ئەم گەلە بەدکارەی نایەوێت گوێ لە قسەی من بگرێت و بەدوای کەللەڕەقی خۆی کەوتووە، بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەوێت بۆ ئەوەی بیانپەرستێت و کڕنۆشیان بۆ ببات، وەک ئەم پشتێنەی لێدێت کە بە کەڵکی هیچ نایەت. یەرمیا 11:8; یەرمیا 22:21وەک چۆن پشتێن لە پشتی مرۆڤ دەبەسرتێت، ئاوا هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی یەهودام لە پشتی خۆم بەست، هەتا ببنە گەلی من و ناو و شانازی و شکۆمەندی، بەڵام گوێیان نەگرت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.دواوتار 26:19
نموونەی گۆزەی شەراب
«جا ئەم فەرمایشتەیان پێ ڕابگەیەنە: ”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت.“ جا پێت دەڵێن: ”بۆ ئێمە نازانین هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت؟“ تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان دەفەرموێت: ئەوەتا من هەموو دانیشتووانی ئەم خاکە پڕ دەکەم لە سەرخۆشی، ئەو پاشایانەی لە داودن، لەسەر تەختەکەی دانیشتوون، کاهین و پێغەمبەران و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم. بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 16:5
مەترسی ڕاپێچکراوان
گوێ بگرن و گوێ شل بکەن،
لووتبەرز مەبن،
چونکە یەزدان فەرموویەتی.یاقوب 1:21
شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتان
بەر لەوەی تاریکی دابێنێت،
بەر لەوەی پەل بکوتن
لەسەر چیا بەر لە تاریکایی شەو.
ئێوە خوازیاری ڕووناکین
بەڵام ئەو دەیکاتە سێبەری مەرگ،
دەیکاتە ئەنگوستەچاو.یەشوع 7:19; یۆحەنا 9:24; ئیشایا 59:9
بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن،
بە نهێنی دەگریێم
لەبەر لووتبەرزیتان،
چاوەکانم بەکوڵ دەگریێن و
فرمێسک دەڕێژێت،
چونکە مێگەلی یەزدان ڕاپێچ کرا.شینەکانی یەرمیا 1:2; شینەکانی یەرمیا 1:16
بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ:
«لەسەر تەختەکان وەرنە خوارەوە،
چونکە تاجی شکۆمەندیتان
لەسەرتان دێتە خوارەوە.»ئیشایا 47:1; شینەکانی یەرمیا 5:16
شارەکانی نەقەب دادەخرێن و
کەس نییە بیانکاتەوە.
هەموو یەهودا ڕاپێچ دەکرێ،
سەراپای ڕاپێچ دەکرێن.
چاوت هەڵبڕە13:20 مەبەستی لە شاری ئۆرشەلیمە. و
ئەوانە ببینە کە لە باکوورەوە دێن!
کوا ئەو مێگەلەی پێت درا،
ئەو مەڕانەی شانازیت پێوە دەکردن؟یەرمیا 1:14
چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێت
کە فێری هاوپەیمانیت کردن؟
ئایا ژان ناتگرێت
وەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟یەرمیا 6:24
ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی،
«بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟»
لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرا
دەستدرێژییان کردە سەرت.یەرمیا 5:19; یەرمیا 30:15
ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت،
یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟
ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن،
کە لە خراپە ڕاهاتوون!
«وەک پووش پەرتیان دەکەم
کە بای چۆڵەوانی هەڵیدەگرێت.»
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە بەختی تۆیە،
ئەو بەشەی لەلایەن منەوە پێتدراوە،
لەبەر ئەوەی منت لەبیر کرد و
پشتت بە خوداوەندی درۆیین بەست.
منیش دامێنت بەسەر ڕووتدا هەڵدەدەمەوە،
ئینجا دەستدریژیت دەکرێتە سەر!
داوێنپیسی و حیلاندنت،
بێڕوویی لەشفرۆشیت!
لەسەر گردەکان و کێڵگەکان
قێزەونییەکانی تۆم بینی.
ئەی ئۆرشەلیم، قوڕبەسەرت!
هەتا کەی پاک نابیتەوە؟»یەرمیا 5:8