پەندەکانPro پەندەکانی سلێمانÕpetussõnad, بەشpeatükk پەندەکانی سلێمانSaalomoni õpetussõnad, بەشpeatükk 13

Tõlked Võrdle

کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت،

بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت.پەندەکان 15:12

مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی چاکە دەخوات،

ناپاکانیش ئارەزوویان توندوتیژییە.پەندەکان 12:14

ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت،

بەڵام ئەوەی زمان درێژی دەکات لەناودەچێت.پەندەکان 18:20; یەکەم پەترۆس 3:10

گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت،

بەڵام گیانی تێکۆشەر سەرکەوتوو دەبێت.پەندەکان 21:25

کەسی ڕاستودروست ڕقی لە قسەی درۆیە،

بەدکاریش ڕیسوایی و شەرمەزاری دەهێنێت.زەبوورەکان 119:163

ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە،

خراپەش گوناهبار سەرەوژێر دەکات.

هەیە خۆی بە دەوڵەمەند دەردەخات و هیچی نییە،

هەشە خۆی بە هەژار دەردەخات و سامانی زۆری هەیە.پەندەکان 12:9

لەوانەیە مرۆڤ بە سامانەکەی گیانی خۆی بکڕێتەوە،

بەڵام هەژار گوێی لە هەڕەشە نابێت.پەندەکان 10:15

ڕووناکی ڕاستودروستان دەگەشێتەوە،

بەڵام چرای بەدکاران دەکوژێتەوە.پەندەکان 24:20; زەبوورەکان 37:21

لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت،

بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی.

ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات،

بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات.پەندەکان 28:8

ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات،

ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە.

ئەوەی سووکایەتی بە فێرکردنەکە13‏:13 مەبەستی لە فێرکردنی تەوراتی موسایە.‏ بکات خۆی لەناودەبات،

بەڵام ئەوەی ڕێزی بۆ ڕاسپاردەکە هەبێت پاداشتی دەدرێتەوە.پەندەکان 1:24; هۆشەع 4:6

فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە،

بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.

تێگەیشتنی باش پەسەندی بەدەستدەهێنێت،

بەڵام ڕێگای ناپاکان سەختە.پەندەکان 10:11

هەموو کەسێکی ژیر بە زانیارییەوە کار دەکات،

بەڵام نەزان گێلایەتی بڵاو دەکاتەوە.

نێردراوی بەدکار دەکەوێتە خراپەوە،

پەیامبەری دەستپاکیش چاکبوونەوە دەهێنێت.

هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن،

بەڵام ئەوەی سەرزەنشت لەگوێدەگرێت ڕێزدار دەبێت.

ئارەزووی بەدیهاتوو خۆشییە بۆ گیان،

بەڵام گێل وا دەزانێت کە لادان لە خراپە شتێکی قێزەونە.

ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا،

هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات.

خراپە دوای گوناهباران دەکەوێت،

بەڵام ڕاستودروستان بە چاکە پاداشت دەدرێنەوە.

پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی13‏:22 عیبری، کوڕی کوڕ.‏ بەجێدەهێڵێت،

سامانی گوناهبارانیش بۆ ڕاستودروست هەڵدەگیردرێت.ئەیوب 27:17

لەوانەیە زەویی بەیاری13‏:23 زەوی نەکێڵدراو و ئامادە بۆ کێڵان.‏ هەژاران خواردنی زۆری تێدابێت،

بەڵام لەبەر نادادپەروەری دەبردرێت.

ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی،

بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات.پەندەکان 23:13

کەسی ڕاستودروست دەخوات و تێر دەبێت،

بەڵام سکی بەدکاران هەر برسی دەبێت.ئیشایا 65:13