یەکەم پوختەی مێژوو یەکەم پوختەی مێژوو, بەش یەکەم پوختەی مێژوو, بەش 7
یەساخار
- کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:
- تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.پەیدابوون 46:13
- کوڕەکانی تۆلاع:
- عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
- کوڕەکەی عوزی:
- یزرەحیا بوو،
- کوڕەکانی یزرەحیاش:
- میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
- خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
بنیامین
- کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:
- بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.یەکەم پوختەی مێژوو 8:1; پەیدابوون 46:21
- کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:
- ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
- کوڕەکانی بەکەریش:
- زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
- کوڕەکەی یەدیعێلیش:
- بلهان بوو،
- کوڕەکانی بلهانیش:
- یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
- شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.پەیدابوون 46:21; سەرژمێری 26:42
نەفتالی
- کوڕەکانی نەفتالی:
- یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە7:13 کەنیزەی ڕاحێل بوو، بڕوانە پەیدابوون 29:29. بوون.پەیدابوون 46:24
مەنەشە
- نەوەکانی مەنەشە:
- نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. سەرژمێری 26:29; یەشوع 17:1ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو. سەرژمێری 26:33; سەرژمێری 27:1مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
- کوڕەکەی ئولامیش:
- بدان بوو.
- ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.
- هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.
- کوڕەکانی شەمیداعیش:
- ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.
ئەفرایم
- نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:
- شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،
- تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،
- تەحەس کوڕی ئەلیعادا، سەرژمێری 26:35زاڤاد کوڕی تەحەس و
- شوتەلەح کوڕی زاڤاد.
- ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران. جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
- ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،
- تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،
- لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،
- ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، نون کوڕی ئەلیشاماع و
- یەشوع کوڕی نون.
- زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. یەشوع 16:1; پەیدابوون 48:22بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.یەشوع 17:11
ئاشێر
- کوڕەکانی ئاشێر:
- یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.پەیدابوون 46:17
- کوڕەکانی بەریعە:
- حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
- کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
- کوڕەکانی یەفلێت:
- پاسەک، بیمهال و عەشڤات.
- ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
- کوڕەکانی شۆمێر:
- ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.
- کوڕەکانی هێلەمی براشی:
- چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.
- کوڕەکانی چۆفەح:
- سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
- کوڕەکانی یەتەر:
- یەفونە، پیسپا و ئەرا.
- کوڕەکانی عولا:
- ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.
- هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.