پەیدابوون پەیدابوون, بەش پەیدابوون, بەش 46
چوونی یاقوب بۆ میسر
ئیتر ئیسرائیل بە هەرچییەکەوە کە هەیبوو کۆچی کرد، هاتە بیری شابەع و قوربانی بۆ خودای ئیسحاقی باوکی سەربڕی.دەرچوون 1:1; سەرژمێری 20:15; دواوتار 10:22
خودا بە شەو لە بینینێکدا بە ئیسرائیلی فەرموو: «یاقوب! یاقوب!»
ئەویش گوتی: «ئەوەتام.»
فەرمووی: «من خودام، خودای باوکتم. مەترسە لە چوونت بۆ میسر، چونکە لەوێ دەتکەمە نەتەوەیەکی مەزن. من لەگەڵ تۆ دێمە میسر، بێگومان خۆشم دەتگەڕێنمەوە. یوسفیش دەستی خۆی دەنێتە سەر چاوەکانت.»پەیدابوون 50:1
ئیتر یاقوب بیری شابەعی بەجێهێشت، کوڕەکانی ئیسرائیلیش یاقوبی باوکیان و منداڵەکانیان و ژنەکانیان هەڵگرت و سواری ئەو عەرەبانانەیان کردن کە فیرعەون بۆ هەڵگرتنی ئەو ناردبووی. کردار 7:15هەروەها یاقوب و هەموو نەوەکانی، لەگەڵ خۆیان مەڕوماڵاتەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی لە خاکی کەنعان دەستیان کەوتبوو، هەڵگرت و هاتنە میسر. یەشوع 24:4; زەبوورەکان 105:23; ئیشایا 52:4کوڕ و کوڕەزا و کچ و کچەزاکانی، هەموو نەوەکەی لەگەڵ خۆی هێنایە میسر.
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە هاتنە میسر، واتا یاقوب و نەوەکانی:
- ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی یاقوب.دەرچوون 1:1; دەرچوون 6:14; سەرژمێری 26:5; یەکەم پوختەی مێژوو 5:1; یەکەم پوختەی مێژوو 5:3
- کوڕەکانی ڕەئوبێن:
- حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.
- کوڕەکانی شیمۆن:
- یەموئێل، یامین، ئۆهەد، یاکین و چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو.یەکەم پوختەی مێژوو 4:24
- کوڕەکانی لێڤی:
- گێرشۆن، قەهات و مەراری.یەکەم پوختەی مێژوو 6:1; دەرچوون 6:16; سەرژمێری 3:17
- کوڕەکانی یەهودا:
- ئێر، ئۆنان، شالەح، پێرێز و زەرەح، بەڵام ئێر و ئۆنان لە خاکی کەنعان مردن.
- کوڕەکانی پێرێزیش ئەمانە بوون:
- حەسرۆن و حامول.پەیدابوون 38:2; یەکەم پوختەی مێژوو 2:3; یەکەم پوختەی مێژوو 4:1
- کوڕەکانی یەساخار:
- تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.یەکەم پوختەی مێژوو 7:1
- کوڕەکانی زەبولون:
- سەرەد، ئێلۆن و یەحلئێل.سەرژمێری 26:26
- ئەمانە کوڕەکانی لێئەن کە بۆ یاقوبی بوون لە پەدان ئارام، لەگەڵ دینەی کچیشی. هەموو کوڕ و کچەکانی سی و سێ کەس بوون.
- کوڕەکانی گاد:
- چیفۆن، حەگی، شونی، ئەچبۆن، عێری، ئەرۆدی و ئەرئێلی.سەرژمێری 26:15
- کوڕەکانی ئاشێر:
- یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە
- لەگەڵ سەرەحی خوشکیان.
- کوڕەکانی بەریعە:
- حەڤەر و مەلکیێل.یەکەم پوختەی مێژوو 7:30
- ئەمانەش کوڕەکانی زیلپە بوون کە لابان دابووی بە لێئەی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب خستەوە کە شازدە کەس بوون.
- دوو کوڕەکەی ڕاحێلی ژنی یاقوب:
- یوسف و بنیامین.
- لە خاکی میسریش، مەنەشە و ئەفرایم بۆ یوسف لەدایک بوون لە ئاسنەتی کچی پۆتیفەرەعی کاهینی ئۆن.پەیدابوون 41:50
- کوڕەکانی بنیامین:
- بەلەع، بەکەر، ئەشبێل، گێرا، نەعمان، ئێحی، ڕۆش، موپیم، حوپیم و ئەرد.یەکەم پوختەی مێژوو 7:6; یەکەم پوختەی مێژوو 8:1
- ئەمانە کوڕەکانی ڕاحێلن کە بۆ یاقوبی بوون. هەموویان چواردە کەس بوون.
- کوڕەکەی دان:
- حوشیم.سەرژمێری 26:42
- کوڕەکانی نەفتالی:
- یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم.سەرژمێری 26:48; یەکەم پوختەی مێژوو 7:13
- ئەمانە کوڕەکانی بیلهە بوون کە لابان دابووی بە ڕاحێلی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب بوو. هەموویان حەوت کەس بوون.
- هەموو ئەوانەی لەگەڵ یاقوب هاتنە میسر و لە پشتی ئەوەوە دەرچووبوون، جگە لە ژنانی کوڕەکانی، شەست و شەش کەس بوون. بە هەردوو کوڕەکەی یوسفەوە کە لە میسر لەدایک ببوون، سەرجەمی کەسانی ماڵی یاقوب کە هاتنە میسر، حەفتا46:27 بڕوانە دەرچوون 1:5. کەس بوون.دەرچوون 1:5; دواوتار 10:22; کردار 7:14
یاقوب یەهودای لەپێش خۆیەوە نارد بۆ لای یوسف هەتا بەرەو گۆشەن ڕێنمایی بکات. ئینجا هاتنە ناوچەی گۆشەن. یوسف گالیسکەکەی خۆی بەستەوە و بەرەو گۆشەن هەڵکشا بۆ پێشوازیکردنی ئیسرائیلی باوکی. کە بینی دەستی لە ملی کرد و بۆ ماوەیەک گریا.پەیدابوون 33:4; پەیدابوون 45:14
ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «ئێستا با بمرم، لەدوای ئەوەی ڕووی تۆم بینی و زانیم هێشتا زیندوویت.»پەیدابوون 45:28; لۆقا 2:29
ئینجا یوسف بە براکانی و ماڵی باوکی گوت: «دەچم و بە فیرعەون ڕادەگەیەنم، پێی دەڵێم: ”براکانم و ماڵی باوکم کە لە خاکی کەنعان بوون، هاتنە لام. پەیدابوون 47:1پیاوەکانیش شوانی مەڕن، چونکە خاوەن ماڵاتن، جا مەڕ و مانگاکانیان و هەرچییان هەیە هێناویانە.“ ئینجا ئەگەر فیرعەون بانگی کردن و گوتی: ”کارتان چییە؟“ دەڵێن: ”خزمەتکارانت خاوەن ماڵاتن، لە منداڵیمانەوە هەتا ئێستا، خۆمان و باوباپیرانمان،“ بۆ ئەوەی لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ ببن، چونکە میسرییەکان قێزیان لە هەموو شوانێکی مەڕ دەبێتەوە.»پەیدابوون 47:6; پەیدابوون 47:27; پەیدابوون 43:32