ژیرمەندیجامعه ژیرمەندیجامعه, بەشباب ژیرمەندیجامعه, بەشباب 7

ترجمه‌ها مقایسه

دانایی

ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە و

ڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون.پەندەکان 22:1

چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترە

لە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار،

چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە،

زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە.یاقوب 4:9

وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە،

چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە.دووەم کۆرنسۆس 7:10

دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە و

دڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە.

گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترە

لە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان،پەندەکان 15:31

چونکە پێکەنینی پیاوی گێل،

وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا.

ئەمەش هەر بێ واتایە.

زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات و

بەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات.

کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی،

پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە.

لە ناخەوە زوو پەست مەبە،

چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە.پەندەکان 14:17

مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟»

چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت.

دانایی باشە وەک میرات و

بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.

دانایی پەناگایە

وەک چۆن پارەش پەناگایەکە،

بەڵام ئەمە سوودی زانینە:

دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.

تەماشای کاری خودا بکە:

کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوە

ئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟ژیرمەندی 1:15

لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە،

بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کە

خودا هەردووکیانی دروستکردووە.

ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێک

سەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە.ئەیوب 2:10

لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی:

کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت،

خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات.

زۆر ڕاستودروست مەبە و

زیاد دانا مەبە.

بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟ئیشایا 5:21; ڕۆما 11:20

زۆر بەدکار مەبە و

مەبە بە گێل.

بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟ئەیوب 15:32

باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت و

دەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت،

چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات.

دانایی دانا بەهێزتر دەکات

لە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن.ژیرمەندی 9:16

بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە،

کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات.یەکەم پاشایان 8:46; دووەم پوختەی مێژوو 6:36; پەندەکان 20:9; یاقوب 3:2; یەکەم یۆحەنا 1:8; ڕۆما 7:14

هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ،

نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات،

چونکە دڵت دەزانێت

کە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە.

هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم:

«دانا دەبم،»

کەچی لێم دوور بوو.

ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛

کێ دەیدۆزێتەوە؟ڕۆما 11:33

هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە و

گەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم،

لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە و

گێلایەتیش شێتییە.ژیرمەندی 1:17; یۆحەنا 10:8

من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترە

ئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە،

دەستەکانیشی کۆتن.

ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت،

بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت.پەندەکان 5:4; پەندەکان 22:4

وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە:

«بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە،

لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام و

جارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام،

پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:

”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە،

بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“ڕۆما 5:15; ڕۆما 7:4

تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە:

خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە،

بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»پەیدابوون 1:27; پەیدابوون 3:2