زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 34

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود، کاتێک لەبەردەم ئەبیمەلەخ خۆی کردە شێت، ئەویش دەریکرد و داود ڕۆیشت.34‏:0 بڕوانە یەکەم ساموئێل 21‏:10‏–22‏:1.‏‏یەکەم ساموئێل 21:13

هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم،

هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە.

گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات،

با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن.لۆقا 1:47

با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین،

با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.

ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات،

لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت.ئیشایا 65:24

ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە،

ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت.میخا 7:7

ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو،

لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد.زەبوورەکان 18:6; زەبوورەکان 69:33

فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن،

دەربازیان دەکات.پەیدابوون 32:1

تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە!

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.زەبوورەکان 2:12; پەندەکان 16:20

لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی،

چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت.یەشوع 4:24

ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن،

بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت.لۆقا 1:53

کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن،

فێری لەخواترسیتان دەکەم.

چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و

ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟یەکەم پەترۆس 3:10

زمانت لە خراپە بپارێزە و

لێوەکانت لە فێڵبازی.

لە خراپە دوور بە و چاکە بکە،

بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.ئەیوب 28:28; زەبوورەکان 37:37

چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و

گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.زەبوورەکان 33:18

ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە،

تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە.

سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت،

لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات.

یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و

ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.زەبوورەکان 145:18

پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت،

بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات،کردار 7:10; ڕۆما 8:17

هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت،

هیچیان ناشکێنرێت.ئیشایا 66:14

بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات،

ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن.پەندەکان 22:8

یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و

ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن.ڕۆما 8:1