زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 53

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ساز، هۆنراوەیەکی داود.

گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت:

«خودا نییە.»

ئەوانە گەندەڵن و خراپەکانیان پیسە،

کەس نییە چاکە بکات.زەبوورەکان 10:4; زەبوورەکان 14:1

خودا لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،

تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،

کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.ڕۆما 3:11

هەموو هەڵگەڕانەوە،

هەموو گەندەڵ بوون،

کەس نییە چاکە بکات،

تەنانەت یەکێکیش نییە.

ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟

ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و

ئەوانەی لە خودا ناپاڕێنەوە.

لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،

کە هیچ ترسی لێ نەبوو.

خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت،

ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە.مەتا 25:25

با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!

کاتێک خودا گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،

با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!زەبوورەکان 14:7; ئاشکراکردن 22:20