زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 14

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

گێل14‏:1 لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە.‏ لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»

ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،

کەس نییە چاکە بکات.زەبوورەکان 10:6; زەبوورەکان 53:1

یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،

تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،

کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.زەبوورەکان 33:13; زەکەریا 9:1

هەموو ڕوویان وەرگێڕا،

هەموو گەندەڵ بوون،

کەس نییە چاکە بکات،

تەنانەت یەکێکیش نییە.ڕۆما 3:10

ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟

ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و

ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.

لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،

چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.

ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،

بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.ژیرمەندی 9:16

با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە14‏:7 مەبەست لە شاری سییۆنە لە ئۆرشەلیم کە خودا بەڵێنی داوە لەوێ نیشتەجێ دەبێ.‏ دەربکەوێت!

کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،

با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!زەبوورەکان 53:6; ئیشایا 59:20