ڕۆمارومیان ڕۆمارومیان, بەشباب نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ڕۆمانامهٔ پولس به مسیحیان روم, بەشباب 3

ترجمه‌ها مقایسه

دڵسۆزیی خودا

کەواتە، جولەکەکان چییان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە؟ یان سوودی خەتەنەکردن چییە؟ زۆر شتیان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە! پێش هەموو شتێک، وشەکانی خودایان پێ سپێردرا.دواوتار 4:8; زەبوورەکان 147:19; ڕۆما 9:4

کەواتە چی دەبێت ئەگەر هاتوو هەندێکیان بێباوەڕ بوون؟ ئایا دڵسۆز نەبوونیان دڵسۆزیی خودا پووچەڵ دەکاتەوە؟ سەرژمێری 23:19; دووەم تیمۆساوس 2:13نەخێر! بەڵکو با خودا ڕاستگۆ بێت و هەموو مرۆڤ درۆزن. وەک نووسراوە:

﴿تاکو لە قسەکانت ڕاست بیت و

سەرکەوتوو بیت لە حوکمەکانت.﴾3‏:4 زەبوورەکان 51‏:4.‏‏زەبوورەکان 51:4; زەبوورەکان 116:11; یۆحەنا 3:33

بەڵام ئەگەر ناڕەواییمان ڕەوایی خودا دەردەخات، چی بڵێین؟ ئایا خودا زۆردارە ئەگەر تووڕەیی خۆی بەسەرماندا بڕژێنێت؟ (وەک مرۆڤ قسە دەکەم.) نەخێر! ئەگینا چۆن خودا جیهان حوکم دەدات؟ پەیدابوون 18:25; ئەیوب 8:3لەوانەیە یەکێک بڵێ: «ئەگەر درۆی من ڕاستی خودا بۆ شکۆی ئەو زیاتر بکات، بۆچی من هێشتا وەک گوناهبارێک تاوانبار دەکرێم؟» ئەی بۆ نەڵێن: «با خراپە بکەین تاکو چاکەی بەدواوە بێت،» وەک هەندێک بوختان بە دەممانەوە هەڵدەبەستن؟ ئەو کەسانە تاوانبارکردنیان دادپەروەرانەیە!ڕۆما 6:15

هیچ مرۆڤێک بێ گوناه نییە

کەواتە چی بڵێین؟ ئایا ئێمەی جولەکە لە خەڵکانی تر باشترین؟ نەخێر، چونکە ئێمە جولەکە و ناجولەکەمان تۆمەتبار کرد کە هەردووکیان لەژێر دەسەڵاتی گوناهن، گەلاتیا 3:22وەک نووسراوە:

﴿کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش،زەبوورەکان 53:3

کەس نییە تێبگات،

کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت.پەیدابوون 8:21

هەموو ڕوویان وەرگێڕا و

تێکڕا بێ سوود بوون.

کەس نییە چاکە بکات،

تەنانەت یەکێکیش نییە.﴾3‏:12 زەبوورەکان 14‏:1‏-3 و زەبوورەکان 53‏:1‏-3.‏‏زەبوورەکان 14:1

﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە،

بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾3‏:13 زەبوورەکان 5‏:9.‏‏

﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾3‏:13 زەبوورەکان 140‏:3.‏‏زەبوورەکان 5:9; زەبوورەکان 140:3

﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾3‏:14 زەبوورەکان 10‏:7.‏‏زەبوورەکان 10:7

﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن،

وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە

ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾3‏:17 ئیشایا 59‏:7‏-8.‏‏پەندەکان 1:16; ئیشایا 59:7

﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾3‏:18 زەبوورەکان 36‏:1.‏‏زەبوورەکان 36:1

ئێستا دەزانین هەرچی شەریعەت دەیڵێت، بەوانەی دەڵێت کە لەژێر سایەی شەریعەتدان، تاکو هەموو دەمێک دابخرێت و هەموو جیهان بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی خودا. زەبوورەکان 107:42; زەبوورەکان 143:2; حزقیێل 16:63بە کرداری شەریعەت کەس لەلای خودا بێتاوان نابێت، بەڵکو گوناه لە ڕێگەی شەریعەتەوە3‏:20 مەبەست لە شەریعەتی موسایە کە تەوراتە.‏ دەناسرێت.ڕۆما 7:7; گەلاتیا 2:16

بێتاوانکردن بە باوەڕ

بەڵام ئێستا بەبێ شەریعەت بێتاوانکردن لەلایەن خوداوە ئاشکرا کرا، تەورات و پەیامی پێغەمبەرانیش شایەتی بۆ دەدەن. پەیدابوون 15:6; ئیشایا 28:16; حەبەقوق 2:4ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن، بەبێ جیاوازی، گەلاتیا 3:28لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوورکەوتنەوە و ڕۆما 3:10; ڕۆما 5:12بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی3‏:24 کڕینەوەی مرۆڤ لە کۆیلایەتی گوناه بە خوێنی عیسا.‏ کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. ئیشایا 55:1; ڕۆما 8:32خودا مەسیحی وەک کەفارەت3‏:25 ئەو قوربانییەی کە تووڕەیی خودا لادەدات.‏ پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا، کردار 13:38; دووەم کۆرنسۆس 5:19هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.

بۆیە لەخۆباییبوون لەکوێیە؟ نەماوە. بەپێی چ بنەمایەک؟ ئایا بەپێی بنەمای کردار؟ نەخێر، بەڵکو بەپێی بنەمای باوەڕ. کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤ بە باوەڕ بێتاوان دەکرێت، نەک بە جێبەجێ کردنی فەرزەکانی شەریعەت. ئایا خودا تەنها هی جولەکەیە؟ ئەی هی نەتەوەکانی دیکەش نییە؟ بەڵێ، هی نەتەوەکانی دیکەشە، پەیدابوون 17:5چونکە تەنها یەک خودا هەیە کە خەتەنەکراو بە باوەڕ بێتاوان دەکات و خەتەنەنەکراویش بەهۆی هەمان باوەڕەوە بێتاوان دەکات. ڕۆما 4:11ئایا شەریعەت بەهۆی باوەڕەوە پووچەڵ دەکەینەوە؟ نەخێر، بەڵکو شەریعەت3‏:31 شەریعەتی موسا.‏ دەچەسپێنین.گەلاتیا 3:24