زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 65

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود، گۆرانییەک.

ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە،

نەزرەکانمان بۆ تۆ بەجێدەهێنین.زەبوورەکان 50:14

ئەی ئەوەی گوێت لە نوێژ دەبێت،

هەموو کەس بۆ لای تۆ دێت.زەبوورەکان 145:21; یەرمیا 32:27

کاتێک گوناه بەسەرماندا زاڵ بوو،

تۆ کەفارەتی یاخیبوونەکانی ئێمەت کرد.

خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت و

نزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین!

تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت،

لە پەرستگای پیرۆزی تۆ.

بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە،

ئەی خودای ڕزگارکەرمان،

ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی و

دەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن،

کە بە هێزی خۆت چیاکانت دامەزراندووە،

بە توانا خۆتت چەکدار کردووە،ئامۆس 4:13

کە هەڵچوونی دەریاکان هێمن دەکەیتەوە،

هەڵچوونی شەپۆلەکانیان،

هەروەها ئاژاوەی گەلان.زەبوورەکان 107:29; مەتا 8:26

ئەوانەی لەوپەڕی جیهان دەژین، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەترسن.

لە شوێنی دەرکەوتنی بەرەبەیان و ئاوابوونی ئێواران،

گۆرانی شادمانییان پێ دەڵێیت.

بایەخ بە زەوی دەدەیت و ئاوی دەدەیت،

زۆر بەپیت و فەڕی دەکەیت،

جۆگەکانی خودا پڕ ئاون،

دەغڵودانیان ئامادە دەکەیت،

چونکە بەم شێوەیە ڕێکت خستووە.دواوتار 11:11; دواوتار 33:28; زەبوورەکان 46:4

هێڵی جووتەکانی تێر ئاو دەکەیت و

تەخت و ڕێکیان دەکەیت،

بە لێزمەی باران پاراوی دەکەیت و

بەروبوومیان بەرەکەتدار دەکەیت.

بە چاکەی خۆت تاج دەخەیتە سەر ساڵ و

ڕێڕەوەکانت چەوری لێ دەچۆڕێت.دواوتار 11:11

لەوەڕگاکانی دەشتودەر پڕ دەبن،

ناوقەدی گردەکان بە شادی دەبەستییەوە.

مێرگەکان بە ڕانە مەڕ و مێگەل دادەپۆشرێن،

دەغڵودان دەبن بە کەوای دۆڵەکان،

لە شادمانیدا هاوار دەکەن و گۆرانی دەڵێن.