زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 76

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

لە یەهودا خودا ناسراوە،

لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!

کەپری لە شالیمە76‏:2 واتا (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).‏،

هەواری لە سییۆنە.عەزرا 1:3

لەوێ تیرە گڕدارەکان و

قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.76‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏زەبوورەکان 46:9; ئیشایا 9:4

تۆ ڕەوشەنی،

لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.

قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،

دوایین خەوی خۆیان نوستن،

هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.

ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،

ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!ڕابەران 5:22

تۆ خۆت بەسامیت!

لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟

لە ئاسمان حوکمت بیسترا،

زەوی ترسا و کپ بوو،ئاشکراکردن 6:17

بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،

بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.

بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،

خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.حزقیێل 28:22

نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.

ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،

دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.زەبوورەکان 61:8

ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،

سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.یەکەم ساموئێل 14:15; ئاشکراکردن 19:15