زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 77

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. ئاوازی یەدوتون، زەبوورێکی ئاساف.زەبوورەکان 39:0

دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم،

دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت.

لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم،

بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت.

گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە.دووەم پوختەی مێژوو 20:3; زەبوورەکان 18:6; زەبوورەکان 50:15

بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم،

ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.77‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 9 و 15، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

پێڵووی چاوەکانمت گرت،

شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا.

بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە،

ساڵانی ڕابردوو.زەبوورەکان 143:5

شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە،

ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت:ئیشایا 26:9

«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟

چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟زەبوورەکان 13:1; زەبوورەکان 85:5; شینەکانی یەرمیا 3:31

ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟

ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟

ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟

یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»مەرقۆس 4:38

ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە:

دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»ئیشایا 41:10

کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم،

بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە.دواوتار 32:7; زەبوورەکان 71:17; زەبوورەکان 105:2

لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و

بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە.

ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە.

چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟زەبوورەکان 89:8

تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و

هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە.لۆقا 1:51

بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە،

نەوەی یاقوب و یوسف.دەرچوون 14:19

ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی،

کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان،

بگرە قووڵاییەکان هەژان.دەرچوون 14:21

هەورەکان ئاویان ڕشت،

هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە،

هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە.

گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول،

بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە،

زەوی لەرزی و هەژا.ئەیوب 37:5

ڕێگات بە ناو دەریادایە،

ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە،

شوێن پێیەکانت نەزانران.ئەیوب 38:16; حەبەقوق 3:15

لەسەر دەستی موسا و هارون،

وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.دەرچوون 14:15