زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 1

ترجمه‌ها مقایسه

کۆکراوەی بەشی یەکەم

زەبوورەکانی 1‏–41

خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی

بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و

لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و

لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.زەبوورەکان 26:4; یەرمیا 15:17; پەندەکان 10:30

بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی1‏:2 عیبری: تەورات‏.‏ یەزدانە،

شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.یەشوع 1:8

وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و

لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و

گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،

لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.زەبوورەکان 92:12; یەرمیا 17:8

بێگومان بەدکاران وانین،

بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.ئەیوب 21:18; ئیشایا 29:5

بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،

نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.مەتا 25:32

یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،

بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.ناحوم 1:7; یۆحەنا 10:14; دووەم تیمۆساوس 2:19