زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 1
کۆکراوەی بەشی یەکەم
زەبوورەکانی 1–41
خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی
بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و
لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و
لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.زەبوورەکان 26:4; یەرمیا 15:17; پەندەکان 10:30
بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی1:2 عیبری: تەورات. یەزدانە،
شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.یەشوع 1:8
وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و
لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و
گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،
لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.زەبوورەکان 92:12; یەرمیا 17:8
بێگومان بەدکاران وانین،
بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.ئەیوب 21:18; ئیشایا 29:5
بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،
نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.مەتا 25:32
یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،
بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت.ناحوم 1:7; یۆحەنا 10:14; دووەم تیمۆساوس 2:19