زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 92
زەبوورێک، گۆرانییەک بۆ ڕۆژی شەممە.
چاکە ستایشی یەزدان بکرێت،
گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز،زەبوورەکان 147:1
بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و
دڵسۆزیت بە شەوان،زەبوورەکان 89:1
بە قیسارەی دە ژێیی،
بە ئاوازی ساز.
ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم،
هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت.
ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە!
بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە!زەبوورەکان 104:24; حزقیێل 47:5; ڕۆما 11:33
مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت،
نەزانیش ئەمە تێناگات:ئیشایا 26:10
هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و
هەموو بەدکاران چرۆ بکەن،
بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.زەبوورەکان 37:2; زەبوورەکان 129:6
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت.ئەیوب 36:26; زەبوورەکان 102:27
ئەی یەزدان، دوژمنانت،
بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و
هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن.
بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم،
بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام.سەرژمێری 23:22
بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم،
گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون.
ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن،
وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن،زەبوورەکان 52:8
لە ماڵی یەزدان ڕواون،
لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن.
بە پیریش هەر بەریان دەبێت،
هەمیشە تەڕ و سەوزن،لۆقا 2:36
بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە،
تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.