میخا میخا, بەش میخا, بەش 1
پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو:یەرمیا 26:18
ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،
زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:
پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،
یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.دواوتار 32:1; ئیشایا 1:2
حوکمدان بەسەر سامیرە و ئۆرشەلیم
ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە،
دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات.ئیشایا 26:21
چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە و
دۆڵەکان شەق دەبەن،
وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا،
وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا.زەبوورەکان 97:5
هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب،
لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل.
چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟
ئایا سامیرە نییە؟
ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟
ئایا ئۆرشەلیم نییە؟حزقیێل 20:29
«لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم،
دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن.
بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە و
بناغەکانی دەردەخەم.
هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن و
هەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت،
هەموو بتەکانی وێران دەکەم.
لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە،
دەدرێتەوە لەشفرۆش.»حزقیێل 16:31; حزقیێل 16:39; هۆشەع 2:12
گریان و شیوەن گێڕان
لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە،
بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم.
وەک چەقەڵ دەلورێنم و
وەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم،ئەیوب 30:29
چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت،
بەڵکو یەهوداش تووش بوو،
گەیشتە دەروازەی گەلەکەم،
هەتا ئۆرشەلیم هات.
ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن،
بە هیچ شێوەیەک مەگریێن،
لە بێتعۆفرادا1:10 (بێتعۆفرا) واتا (ماڵی خۆڵ).
خۆت لە خۆڵ بگەوزێنە.دووەم ساموئێل 1:20; یەرمیا 6:26
ئەی دانیشتووانی شافیر
بە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە،
دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن.
بێتئێچەل دەگریێت
بەڵام ناتانپارێزێت.
دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە،
بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی چارەسەر دەکەن،
چونکە لەلایەن یەزدانەوە
بەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی.ئیشایا 45:7; ئامۆس 3:6
ئەی دانیشتووانی لاخیش،
گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن،
ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن،
هەروەها سییۆنی کچتان1:13 دەربڕینێکی خوازەیە بۆ پایتەخت، مەبەست لە هەموو دانیشتووانی شارەکەیە. تووشی گوناه کرد.دووەم پاشایان 14:19; دووەم پوختەی مێژوو 32:9; ئیشایا 36:2
لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەن
بە مۆرەشەت گەت.
یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە1:14 ئەکزیڤ واتا هەڵخەڵەتاندنە. جێی متمانە نییە
بۆ پاشاکانی ئیسرائیل.
داگیرکەرتان دەهێنمە سەر،
ئەی دانیشتووانی مارێشا1:15 لە زمانی عیبریدا دەنگی (مارێشا) نزیکەی وشەیەکی دیکە کە واتا (داگیرکەر).،
ئەوەی شکۆی ئیسرائیلە
دێتە عەدولام.یەشوع 15:35
سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕان
لەسەر منداڵە نازدارەکانتان،
وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ،
چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.ئیشایا 22:12