ئیشایاIs ئیشایاIsaia, بەشcapitolo ئیشایاLibro del Profeta Isaia, بەشcapitolo 13

Traduzioni Confronta

سروشێک سەبارەت بە بابل

سروشێک13‏:1 ‏فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏ سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:یەرمیا 30:1; یەرمیا 50:1

لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن،

دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە،

دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوە

بۆ ناو دەرگای میران.ئیشایا 5:26; ئیشایا 18:3; یەرمیا 4:6

من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد،

هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم،

ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم.یەرمیا 22:7

گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت،

وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر!

گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت،

وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە!

یەزدانی سوپاسالار

سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!

لە خاکێکی دوورەوە دێن،

لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن،

یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی،

بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی.

واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان13‏:6 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.‏ نزیک بووەتەوە،

وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.یۆئێل 1:15

لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن،

هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە.

ڕادەچڵەکێن،

ئازار و ژان دەیانگرێت،

وەک منداڵبوو دەتلێنەوە.

پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی،

ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە.دووەم پاشایان 19:3; زەبوورەکان 48:6; ئیشایا 21:3

ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت،

سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە،

بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات و

گوناهبارانی لێ ببڕێتەوە.ئیشایا 22:5

ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانی

ڕووناکییان دەرناخەن،

خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت،

مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە.ئیشایا 24:23; حزقیێل 32:7; یۆئێل 2:31; یۆئێل 3:15; مەتا 24:29; مەرقۆس 13:24; لۆقا 21:25

سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی،

بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان،

کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان و

سەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم.

مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم و

ئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر.

لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم و

زەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت،

لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار و

لە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی.

وەک مامزی ڕاونراو دەبێت و

وەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە،

هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات و

هەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت.یەکەم پاشایان 22:17; مەرقۆس 6:34

ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و

ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.

منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن و

ماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن.زەبوورەکان 137:9; یەرمیا 8:10

ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم،

ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن و

کەیفیان بە زێڕ نایەت.یەرمیا 51:11; دانیال 5:31

کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن،

بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە،

دڵیان بە منداڵان ناسووتێت.

بابلی شکۆمەندی شانشینەکان و

جوانی شانازی بابلییەکان

وەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت،

کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت.پەیدابوون 19:24; یەرمیا 50:40; ئاشکراکردن 18:2

هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە و

نەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت،

عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات،

شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن.

بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن،

چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛

کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت،

تەگە لەوێ سەما دەکەن.یەرمیا 50:39

کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت،

چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی.

کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن،

ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت.