ئیشایاIs ئیشایاIsaia, بەشcapitolo ئیشایاLibro del Profeta Isaia, بەشcapitolo 1

Traduzioni Confronta

خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد.

نەتەوەیەکی یاخی

ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە،

چونکە یەزدان دەفەرموێت:

«چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن،

بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون.دواوتار 32:1

گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت و

گوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی،

بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت،

گەلی من تێناگات.»دواوتار 32:6

قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار،

بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە،

توخمی بەدکاران،

کوڕانی گەندەڵین!

وازیان لە یەزدان هێنا،

بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد،

پشتیان لێی کرد.ئیشایا 30:9; ئیشایا 57:3; دانیال 9:5

بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟

بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟

تەواوی سەر نەخۆشە و

هەموو دڵ بیمارە.یەرمیا 2:30; یەرمیا 4:19

لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر

کوا تەندروستی تێیدا؟

بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە،

لێدانی تەڕ و تازە

کە نەگوشراوە و نەبەستراوە و

بە ڕۆن نەرم نەکراوە.دواوتار 28:35

خاکەکەتان وێرانە،

شارەکانتان سووتاوە،

لەبەرچاوتان زەوییەکەتان

بێگانەکان دەیخۆن،

وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت.دواوتار 28:51; ئیشایا 5:5

سییۆنی کچ1‏:8 مەبەست لە وڵاتی یەهودایە.‏ ماوەتەوە،

وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا،

وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا،

وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.

ئەگەر یەزدانی سوپاسالار

کەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە،

وەک سەدۆممان لێ دەهات،

لە عەمۆرا دەچووین.شینەکانی یەرمیا 3:22; ڕۆما 9:29; پەیدابوون 19:24; یەرمیا 23:14

گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،

ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم!

گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان،

ئەی گەلی عەمۆرا!

یەزدان دەفەرموێت:

«بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟

تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و

لە چەوری دابەستەکان،

دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا1‏:11 لەو کاتەوەی کە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێی دەگوترێت نۆبەن یان جوانەگا.‏ و بەرخ و تەگەکان1‏:11 نێری، سابرێن.‏.پەندەکان 15:8; ئیشایا 66:3; یەرمیا 6:20; ئامۆس 5:21

کە دێن بۆ بینینی ڕووم،

کێ داوای ئەمەی لێکردوون،

کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟یەرمیا 7:22

چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن!

بخوور قێزەونە بۆ من.

سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە،

بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم.پەندەکان 21:27

سەرەمانگ و جەژنەکانتان

گیانم ڕقی لێیانە.

بوون بە بارگرانی بۆم،

لێیان بێزار بووم.

کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە،

چاوم لادەدەم لەسەرتان،

تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن،

من گوێ ناگرم.

«دەستتان بە خوێن سوور بووە!پەندەکان 1:28; یەرمیا 14:12; حزقیێل 8:18; میخا 3:4; ئیشایا 59:3

«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە.

خراپەی کردەوەکانتان

لەبەرچاوم لاببەن!

وازبهێنن لە خراپەکاری،زەبوورەکان 34:14; یەکەم پەترۆس 3:11

فێری چاکە بن!

بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن،

ستەملێکراوان هانبدەن.

دادوەری هەتیو بکەن،

پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.»زەبوورەکان 82:4

یەزدان دەفەرموێت:

«ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە.

ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت،

وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛

ئەگەر وەک قرمز سوور بێت،

وەک خوری لێدێت.ئیشایا 41:1; ئیشایا 43:25; ئیشایا 44:22

ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن،

خێروبێری خاکەکە دەخۆن.لێڤییەکان 25:18

بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن،

بە شمشێر دەخورێن،»

چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.

«چۆن شارە دڵسۆزەکە

بوو بە لەشفرۆش!

پڕ دادوەری بوو،

ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە،

بەڵام ئێستا پیاوکوژان!مەتا 23:34; مەتا 23:37

زیوت بوو بە خڵت و

شەرابت ئاوی تێکراوە.یەرمیا 6:30; حزقیێل 22:18

میرەکانت یاخین و

دۆستی دزانن،

هەموو حەزیان لە بەرتیلە و

دوای پاداشت کەوتوون.

دادوەری بۆ هەتیو ناکەن،

سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»هۆشەع 9:15; دەرچوون 22:22; یەرمیا 5:28; زەکەریا 7:10

لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،

توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت:

«ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم و

تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە.دواوتار 28:63

دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم،

بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە،

هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە.ئیشایا 1:22; مەلاخی 3:2

ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار و

ڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا.

پاش ئەمە پێت دەگوترێت

”شاری ڕاستودروستی“،

”شاری دڵسۆز“.»یەرمیا 33:16

بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە،

تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی.

بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت،

وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.ئەیوب 31:3; زەبوورەکان 1:6

«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەی

ئارەزووتان کرد،

تەریق دەبنەوە بەو باخچانەی

هەڵتانبژارد.ئیشایا 65:3; هۆشەع 4:13

وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت و

وەک باخچەیەک ئاوی نەبێت.زەبوورەکان 1:3

مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ و

ئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر،

جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن و

کەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.»مەلاخی 4:1