یەرمیاGer یەرمیاGeremia, بەشcapitolo یەرمیاLibro del Profeta Geremia, بەشcapitolo 17

Traduzioni Confronta

«گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە،

بە نووکی ئەڵماس هەڵکۆڵراوە،

لەسەر پەڕەی دڵیان و

لەسەر قۆچی قوربانگاکانیان.ئیشایا 65:6

تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە،

قوربانگا و ستوونە ئەشێراکانیان17‏:2 ستوونە ئەشێرا: هێمای خواژنە. بڕوانە یەکەم پاشایان 11‏:5‏‏.‏

کە لەلای دارە سەوزەکان و

لەسەر کێوە بەرزەکان بوون.یەرمیا 11:13

چیاکەی خۆم لە دەشتودەر و

سامان و هەموو گەنجینەکانی تۆ

دەکەم بە تاڵانی،

لەگەڵ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانت،

چونکە لەنێو خاکەکەت گوناهت کرد.یەرمیا 15:13

بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەی

کە بە تۆم بەخشی،

دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت

لە خاکێک کە نەتناسیبێت،

چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییم

هەتاهەتایە گڕدەگرێت.»یەرمیا 15:14

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پشت بە ئادەمیزاد دەبەستێت،

متمانەی بە هێزی مرۆڤانە هەیە و

دڵی لەسەر یەزدان لادەبات.زەبوورەکان 118:8; پەندەکان 29:25; ئیشایا 31:1

وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت،

چاکە نابینێت کاتێک دێت،

لە گەرمەسێر نیشتەجێ دەبێت لە چۆڵەوانی،

لە زەوییەکی خوێیین کە کەسی تێدا ناژیێت.ئیشایا 1:30; یەرمیا 48:6

«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت و

متمانەی پێی هەیە.زەبوورەکان 2:12; پەندەکان 16:20; ئیشایا 30:18

وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو،

لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت،

لە گەرما ناترسێت،

گەڵاکانی سەوزن،

گوێ بە وشکەساڵی نادات،

لە بەروبووم دان ناوەستێت.»زەبوورەکان 1:3

دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و

دەرمانی نییە،

کێ دەیناسێت؟زەبوورەکان 64:6

«من یەزدانم، دڵ دەپشکنم،

دەروون تاقی دەکەمەوە،

بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم،

بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.»یەکەم ساموئێل 16:7; یەکەم پوختەی مێژوو 28:9; زەبوورەکان 7:9; پەندەکان 17:3; یەرمیا 11:20; یەرمیا 20:12; ئاشکراکردن 2:23

وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت،

دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت،

لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت،

لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل.

تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە،

شوێنی پیرۆزگاکەمان.یەرمیا 14:21

ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل!

هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن،

ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن،17‏:13 چارەنووسیان مردنە.‏

چونکە وازیان لە یەزدان هێنا،

لە کانی ئاوی ژیان.یەرمیا 2:13; یەرمیا 14:8; یۆحەنا 4:14; یۆحەنا 8:6

ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،

ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم،

چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە.

ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن:

«کوا فەرمایشتی یەزدان؟

با ئێستا بێتە دی!»ئیشایا 5:19

منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ،

تۆ دەزانیت کە خوازیاری ڕۆژی کوشندە نەبووم.

چی لە دەمم هاتووەتە دەرەوە لەبەردەمی خۆت بووە.ئەیوب 32:21; یەکەم کۆرنسۆس 4:3

ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە،

تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون.یەرمیا 16:19

با ڕاونەرانم شەرمەزار بن

بەڵام من شەرمەزار نەبم،

با ئەوان بتۆقن

بەڵام من نەتۆقم.

ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە،

دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە.یەرمیا 20:11

تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە

یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە. ئیشایا 29:21پێیان بڵێ: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە. نەحەمیا 13:19; یۆحەنا 5:9هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد. دەرچوون 20:8; حزقیێل 20:12بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون. یەرمیا 7:24بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن، ئیشایا 56:2; ئیشایا 58:13ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت. یەرمیا 22:4ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانی17‏:26 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.‏ خۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە. یەرمیا 32:44خۆ ئەگەر گوێ لە من نەگرن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە، بەردەوام بوون لەوەی بە بارەوە بێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیم، ئەوا من ئاگرێکی نەکوژاوە بەردەدەمە دەروازەکانی ئۆرشەلیم کە قەڵاکانی لەناودەبات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیشایا 1:31; ئامۆس 5:6; یەرمیا 21:14