پەندەکانPro پەندەکانی سلێمانPríslovia, بەشkapitola پەندەکانی سلێمانKniha prísloví, بەشkapitola 21

Preklady Porovnať

دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە،

بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات.دووەم پوختەی مێژوو 36:22

هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،

بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت.پەندەکان 16:2

کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری

لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە.هۆشەع 6:6

چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی،

ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن.

بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە،

هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە.پەندەکان 10:4

کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆ

هەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە.

زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت،

چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن.

ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە،

بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە.

باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،

نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.پەندەکان 25:24

کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات،

دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت.

بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت،

بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت.پەندەکان 19:25

خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار،

خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات.

ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات،

ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە.پەندەکان 3:27

دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە،

بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند.یەکەم ساموئێل 25:18

ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە،

بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە.

پیاو لە ڕێگای وریایی وێڵ بێت

لەناو کۆمەڵی مردووان پاڵدەداتەوە.

ئەوەی حەزی لە ڕابواردن بێت هەژار دەبێت،

ئەوەی حەز لە شەراب و ڕۆن بکات دەوڵەمەند نابێت.پەندەکان 23:21

بەدکار دەبێتە قوربانی بۆ کەسی ڕاستودروست،

ناپاکانیش بۆ سەرڕاستان.

باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت،

نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە.پەندەکان 25:24

گەنجینەی خۆراکی باش و ڕۆن لە ماڵی کەسی دانا هەیە،

بەڵام کەسی گێل هەڵدەلووشێت.

ئەوەی دوای ڕاستودروستی و خۆشەویستی نەگۆڕ بکەوێت،

ژیان و ڕاستودروستی و ڕێزداری دەدۆزێتەوە.پەندەکان 19:17

پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و

قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات.ژیرمەندی 9:16

ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت،

خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت.

لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت،

بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات.

ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت،

چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە،

بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە،

بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێت.زەبوورەکان 37:26

قوربانی بەدکاران قێزەونە،

لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات!پەندەکان 15:8

شایەتی درۆزن لەناودەچێت،

بەڵام شایەتیی گوێگری وریا دەچەسپێت.پەندەکان 19:5; پەندەکان 19:9

پیاوی بەدکار ناوچەوانی خۆی گرژ دەکات،

بەڵام سەرڕاست ئاگای لە ڕێگای خۆیەتی.

دانایی و تێگەیشتن و ڕاوێژ نییە

لە دژی یەزدان سەربکەوێت.حزقیێل 28:5; ئەیوب 5:13

ئەسپ ئامادەیە بۆ ڕۆژی جەنگ،

بەڵام ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.زەبوورەکان 33:17