پەندەکانPro پەندەکانی سلێمانOrdspråksboken, بەشkapitel پەندەکانی سلێمانOrdspråksboken, بەشkapitel 1

Översättningar Jämför

پێشەکی: ئامانج و بابەت

پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،یەکەم پاشایان 4:32

بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،

بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،

بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،

ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،

بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،

بە لاویش زانیاری و سەلیقە1‏:4 سەلیقە: کارکردن بە لێکدانەوە و ئارامی. هەروەها ڕازگری و پاراستنی نهێنی.‏،

(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،

تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)

بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،

قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.

لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،

بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.ئەیوب 28:28; زەبوورەکان 111:10; ژیرمەندی 12:13

هاندان بۆ دەستگرتن بە دانایی

ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان

ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و

فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،

چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،

گەردانەن بۆ ملت.پەندەکان 4:9

ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،

ڕازی مەبە.پەندەکان 4:14

ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،

بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،

بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،یەرمیا 5:26; میخا 7:2

وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و

بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.زەبوورەکان 124:3

هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و

ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.

پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،

بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»

ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،

پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان،زەبوورەکان 1:1

چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،

بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.ئیشایا 59:7; ڕۆما 3:15

بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ

لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.

بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،

خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە.مەتا 26:16

ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،

سەری خاوەنی دەخوات.

ئاگادارکردنەوە لە ڕەتکردنەوەی دانایی

دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات،

لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە،پەندەکان 8:1; لۆقا 11:49

لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات،

لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات:پەندەکان 8:3

«هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟

هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن،

گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟

بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم!

ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم،

وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم.

بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە،

دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا،ئیشایا 65:12; ئیشایا 66:4; یەرمیا 7:13

هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست،

سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت،

جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم.

گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت،دواوتار 28:63; حزقیێل 21:17

کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت و

وێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر و

تەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا.

«ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە،

بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.ئیشایا 1:15; یەرمیا 11:11

لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە،

لەخواترسییان هەڵنەبژارد،پەندەکان 1:24; کردار 13:40

لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت،

بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد،

بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن،

لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،ئیشایا 3:10

چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت،

بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.

بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،

لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»زەبوورەکان 112:7