سەرژمێری سەرژمێری, بەش سەرژمێری, بەش 21
وێرانکردنی عەراد
کاتێک کەنعانییەکەی پاشای عەراد کە لە نەقەب نیشتەجێ بوو بیستی نەوەی ئیسرائیل لە ڕێگای ئەتاریمەوە هاتووە، شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا کرد و هەندێکی لێیان بە دیل گرت. نەوەی ئیسرائیلیش نەزرێکیان بۆ یەزدان کرد و گوتیان، «ئەگەر ئەو نەتەوەیە بخەیتە ژێر دەستمان، ئەوا شارەکانی بە تەواوی وێران دەکەین21:2 وێران دەکەین: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت..» لێڤییەکان 27:28یەزدانیش گوێی لە هاواری ئیسرائیل گرت و کەنعانییەکانی دایە دەست و خۆیان و شارۆچکەکانیان بە تەواوی وێران کردن، ئیتر ئەو شوێنە ناونرا حۆرما.21:3 حۆرما: واتا وێرانکردن.یەشوع 2:9
موسا مارێک لە بڕۆنز دروستدەکات
ئینجا لە کێوی هۆرەوە بە ڕێگای دەریای سوور کۆچیان کرد هەتا بە خاکی ئەدۆمدا بسوڕێنەوە، جا گەل لە ڕێگادا ئارامییان لێ بڕا. سەرژمێری 11:1گەل لە دژی خودا و موسا قسەیان کرد و گوتیان: «بۆچی لە میسر دەرتانهێناین هەتا لە چۆڵەوانی بمرین؟ نە نان هەیە و نە ئاو! ئەم خواردنە بێ تامەمان لەبەرچاو کەوتووە.»دواوتار 6:16
یەزدانیش ماری ژەهراوی بۆ سەر گەل نارد و بە گەلیانەوە دا و خەڵکێکی زۆر لە ئیسرائیل مردن. یەکەم کۆرنسۆس 10:9ئینجا گەل هاتنە لای موسا و گوتیان: «گوناهمان کرد لە دژی یەزدان و لە دژی تۆش قسەمان کرد. لەبەر ئەوە نزا بۆ یەزدان بکە هەتا ئەو مارانەمان لەسەر هەڵبگرێت.» موساش لە پێناوی گەل نزای کرد.دەرچوون 8:8
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «مارێکی ژەهراوی دروستبکە و لەسەر ستوونێک هەڵیبواسە، جا هەر یەکێک پێیەوەدرا و تەماشای کرد دەژیێت.» یۆحەنا 3:14موساش مارێکی لە بڕۆنز دروستکرد و لەسەر ستوونێک هەڵیواسی، ئەوە بوو هەر کاتێک کەسێک مار پێوەی دەدا و تەماشای مارە بڕۆنزییەکەی دەکرد، دەژیا.دووەم پاشایان 18:4; یۆحەنا 3:14
بەرەو مۆئاب
ئینجا نەوەی ئیسرائیل کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا، لە ئۆڤۆتەوەش کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم لە چۆڵەوانی بەرامبەر مۆئاب ڕووەو خۆر هەڵاتن چادریان هەڵدا. لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە دۆڵی زەرەد چادریان هەڵدا، دواوتار 2:13لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە قەراغی باکووری ڕووباری ئەرنۆن چادریان هەڵدا کە لە چۆڵەوانییە لە دەرەوەی سنووری ئەمۆرییەکانە، چونکە ئەرنۆن سنووری مۆئابە لەنێوان مۆئاب و ئەمۆرییەکان، ڕابەران 11:13لەبەر ئەوە پەڕتووکی جەنگەکانی یەزدان دەڵێت:
«شاری واهێڤ لە سوفە و شیوەکانی،
ئەرنۆن و نشێوی شیوەکان،
ئەوەی هەتا نشینگەی عار شۆڕ بووەتەوە،
پشتی بە سنووری مۆئابەوە داوە.»ئیشایا 15:8
لەوێشەوە بۆ بئێر بەردەوام بوون، ئەوەش ئەو بیرەیە کە لەوێ یەزدان بە موسای فەرموو، «گەل کۆبکەرەوە ئاویان دەدەمێ.»سەرژمێری 20:8
ئەوسا ئیسرائیل ئەم گۆرانییەیان چڕی:
«ئەی بیر هەڵبقوڵێ،
گۆرانی لە بارەوە بڵێن،
بیرێک میرەکان لێیان داوە،
پیاوماقوڵانی گەل هەڵیانکەندووە،
ئەو پیاوماقوڵانە بە داردەست و گۆچانەکانیان.»
لە چۆڵەوانییەوە هەتا مەتانە چوون، دواوتار 33:21لە مەتانەوە هەتا نەحەلیێل و لە نەحەلیێلەوە هەتا بامۆت21:19 بڕوانە 22:41.، لە بامۆتەوە هەتا دۆڵێک کە لە مۆئابە و لە لووتکەی چیای پسگە کە دەڕوانێتە سەر ڕووی چۆڵەوانی.
شکاندنی سیحۆن و عۆگ
ئینجا ئیسرائیل نێردراوی بۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان نارد و گوتی:دواوتار 2:26; ڕابەران 11:19; نەحەمیا 9:22
«ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین، نە بەلای کێڵگەیەک و نە بەلای ڕەزە مێوێک لانادەین و ئاو لە بیر ناخۆینەوە، هەتا لە خاکەکەت دەچینە دەرەوە بە شاڕێگادا دەڕۆین.»سەرژمێری 20:17
بەڵام سیحۆن نەیهێشت ئیسرائیل بە خاکەکەیدا تێبپەڕێت، بەڵکو هەموو سوپاکەی کۆکردەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل بۆ چۆڵەوانی دەرچوو، هاتە یەهەچ و شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل کرد. دواوتار 2:32ئیسرائیلیش بە شمشێر لێیدا و دەستی بەسەر خاکەکەیدا گرت، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و هەتا نەوەی عەمۆن، چونکە سنووری عەمۆنییەکان بەهێز بوو. دواوتار 31:4; یەشوع 9:10; یەشوع 24:8; ڕابەران 11:21; زەبوورەکان 135:11; ئامۆس 2:9ئیسرائیل هەموو ئەم شارانەی گرت، ئیسرائیل لە هەموو شارەکانی ئەمۆرییەکان نیشتەجێ بوو، لە حەشبۆن و لە هەموو گوندەکانی. لەبەر ئەوەی حەشبۆن شاری سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان بوو، شەڕی لەگەڵ پاشای پێشووی مۆئاب کردبوو و هەموو خاکەکەی لە دەستی سەندبوو هەتا ئەرنۆن.
لەبەر ئەوە شیعرەکان دەڵێن:
«وەرنە حەشبۆن بنیاد دەنرێتەوە،
شاری سیحۆن نۆژەن دەکرێتەوە.
«ئاگرێک لە حەشبۆنەوە کڵپەی کرد،
گڕێک لە شاری سیحۆنەوە،
عاری مۆئابی هەڵلووشی،
پیاوانی بەرزاییەکانی ئەرنۆن.یەرمیا 48:45
قوڕبەسەرت مۆئاب!
ئەی گەلی کەمۆش لەناوچوویت!
کوڕەکانی ئاوارە کرد و
کچەکانی ڕاپێچ کرد
بۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان.یەکەم پاشایان 11:7
«بەڵام وا ئەوانمان ڕووخاند،
حەشبۆن لەناوچوو هەتا دیڤۆن،
تێکمان دا هەتا نۆفە
کە هەتا مادەبا درێژ دەبێتەوە.»ئیشایا 15:2; یەرمیا 48:8
جا ئیسرائیل لە خاکی ئەمۆرییەکاندا مایەوە.
ئینجا موسا هەندێک کەسی نارد بۆ سیخوڕیکردن لە یەعزێر، ئیتر گوندەکانیان گرت و ئەو ئەمۆرییانەیان دەرکرد کە لەوێ بوون. ئینجا ڕوویان وەرگێڕا و بە ڕێگای باشاندا سەرکەوتن، جا عۆگی پاشای باشان لەگەڵ هەموو سوپاکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان گەیشتە ئەدرەعی.دواوتار 3:1; دواوتار 29:7
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «لێی مەترسە، چونکە خۆی و هەموو سوپاکەی و خاکەکەیم داوەتە دەستت، ئەوەی پێ دەکەیت کە بە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانت کرد کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو.»زەبوورەکان 135:11
جا لە خۆی و کوڕەکانی و هەموو سوپایەکەیان دا و کەس دەرباز نەبوو، بوونە خاوەنی خاکەکەی.