سەرژمێریNum سەرژمێریNumeri, بەشkapitola سەرژمێریČtvrtá kniha Mojžíšova, بەشkapitola 21

Překlady Porovnat

وێرانکردنی عەراد

کاتێک کەنعانییەکەی پاشای عەراد کە لە نەقەب نیشتەجێ بوو بیستی نەوەی ئیسرائیل لە ڕێگای ئەتاریمەوە هاتووە، شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا کرد و هەندێکی لێیان بە دیل گرت. نەوەی ئیسرائیلیش نەزرێکیان بۆ یەزدان کرد و گوتیان، «ئەگەر ئەو نەتەوەیە بخەیتە ژێر دەستمان، ئەوا شارەکانی بە تەواوی وێران دەکەین21‏:2 وێران دەکەین: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏.» لێڤییەکان 27:28یەزدانیش گوێی لە هاواری ئیسرائیل گرت و کەنعانییەکانی دایە دەست و خۆیان و شارۆچکەکانیان بە تەواوی وێران کردن، ئیتر ئەو شوێنە ناونرا حۆرما.21‏:3 حۆرما: واتا وێرانکردن.‏یەشوع 2:9

موسا مارێک لە بڕۆنز دروستدەکات

ئینجا لە کێوی هۆرەوە بە ڕێگای دەریای سوور کۆچیان کرد هەتا بە خاکی ئەدۆمدا بسوڕێنەوە، جا گەل لە ڕێگادا ئارامییان لێ بڕا. سەرژمێری 11:1گەل لە دژی خودا و موسا قسەیان کرد و گوتیان: «بۆچی لە میسر دەرتانهێناین هەتا لە چۆڵەوانی بمرین؟ نە نان هەیە و نە ئاو! ئەم خواردنە بێ تامەمان لەبەرچاو کەوتووە.»دواوتار 6:16

یەزدانیش ماری ژەهراوی بۆ سەر گەل نارد و بە گەلیانەوە دا و خەڵکێکی زۆر لە ئیسرائیل مردن. یەکەم کۆرنسۆس 10:9ئینجا گەل هاتنە لای موسا و گوتیان: «گوناهمان کرد لە دژی یەزدان و لە دژی تۆش قسەمان کرد. لەبەر ئەوە نزا بۆ یەزدان بکە هەتا ئەو مارانەمان لەسەر هەڵبگرێت.» موساش لە پێناوی گەل نزای کرد.دەرچوون 8:8

یەزدانیش بە موسای فەرموو: «مارێکی ژەهراوی دروستبکە و لەسەر ستوونێک هەڵیبواسە، جا هەر یەکێک پێیەوەدرا و تەماشای کرد دەژیێت.» یۆحەنا 3:14موساش مارێکی لە بڕۆنز دروستکرد و لەسەر ستوونێک هەڵیواسی، ئەوە بوو هەر کاتێک کەسێک مار پێوەی دەدا و تەماشای مارە بڕۆنزییەکەی دەکرد، دەژیا.دووەم پاشایان 18:4; یۆحەنا 3:14

بەرەو مۆئاب

ئینجا نەوەی ئیسرائیل کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا، لە ئۆڤۆتەوەش کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم لە چۆڵەوانی بەرامبەر مۆئاب ڕووەو خۆر هەڵاتن چادریان هەڵدا. لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە دۆڵی زەرەد چادریان هەڵدا، دواوتار 2:13لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە قەراغی باکووری ڕووباری ئەرنۆن چادریان هەڵدا کە لە چۆڵەوانییە لە دەرەوەی سنووری ئەمۆرییەکانە، چونکە ئەرنۆن سنووری مۆئابە لەنێوان مۆئاب و ئەمۆرییەکان، ڕابەران 11:13لەبەر ئەوە پەڕتووکی جەنگەکانی یەزدان دەڵێت:

«شاری واهێڤ لە سوفە و شیوەکانی،

ئەرنۆن و نشێوی شیوەکان،

ئەوەی هەتا نشینگەی عار شۆڕ بووەتەوە،

پشتی بە سنووری مۆئابەوە داوە.»ئیشایا 15:8

لەوێشەوە بۆ بئێر بەردەوام بوون، ئەوەش ئەو بیرەیە کە لەوێ یەزدان بە موسای فەرموو، «گەل کۆبکەرەوە ئاویان دەدەمێ.»سەرژمێری 20:8

ئەوسا ئیسرائیل ئەم گۆرانییەیان چڕی:

«ئەی بیر هەڵبقوڵێ،

گۆرانی لە بارەوە بڵێن،

بیرێک میرەکان لێیان داوە،

پیاوماقوڵانی گەل هەڵیانکەندووە،

ئەو پیاوماقوڵانە بە داردەست و گۆچانەکانیان.»

لە چۆڵەوانییەوە هەتا مەتانە چوون، دواوتار 33:21لە مەتانەوە هەتا نەحەلیێل و لە نەحەلیێلەوە هەتا بامۆت21‏:19 بڕوانە 22‏:41‏.‏، لە بامۆتەوە هەتا دۆڵێک کە لە مۆئابە و لە لووتکەی چیای پسگە کە دەڕوانێتە سەر ڕووی چۆڵەوانی.

شکاندنی سیحۆن و عۆگ

ئینجا ئیسرائیل نێردراوی بۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان نارد و گوتی:دواوتار 2:26; ڕابەران 11:19; نەحەمیا 9:22

«ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین، نە بەلای کێڵگەیەک و نە بەلای ڕەزە مێوێک لانادەین و ئاو لە بیر ناخۆینەوە، هەتا لە خاکەکەت دەچینە دەرەوە بە شاڕێگادا دەڕۆین.»سەرژمێری 20:17

بەڵام سیحۆن نەیهێشت ئیسرائیل بە خاکەکەیدا تێبپەڕێت، بەڵکو هەموو سوپاکەی کۆکردەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل بۆ چۆڵەوانی دەرچوو، هاتە یەهەچ و شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل کرد. دواوتار 2:32ئیسرائیلیش بە شمشێر لێیدا و دەستی بەسەر خاکەکەیدا گرت، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و هەتا نەوەی عەمۆن، چونکە سنووری عەمۆنییەکان بەهێز بوو. دواوتار 31:4; یەشوع 9:10; یەشوع 24:8; ڕابەران 11:21; زەبوورەکان 135:11; ئامۆس 2:9ئیسرائیل هەموو ئەم شارانەی گرت، ئیسرائیل لە هەموو شارەکانی ئەمۆرییەکان نیشتەجێ بوو، لە حەشبۆن و لە هەموو گوندەکانی. لەبەر ئەوەی حەشبۆن شاری سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان بوو، شەڕی لەگەڵ پاشای پێشووی مۆئاب کردبوو و هەموو خاکەکەی لە دەستی سەندبوو هەتا ئەرنۆن.

لەبەر ئەوە شیعرەکان دەڵێن:

«وەرنە حەشبۆن بنیاد دەنرێتەوە،

شاری سیحۆن نۆژەن دەکرێتەوە.

«ئاگرێک لە حەشبۆنەوە کڵپەی کرد،

گڕێک لە شاری سیحۆنەوە،

عاری مۆئابی هەڵلووشی،

پیاوانی بەرزاییەکانی ئەرنۆن.یەرمیا 48:45

قوڕبەسەرت مۆئاب!

ئەی گەلی کەمۆش لەناوچوویت!

کوڕەکانی ئاوارە کرد و

کچەکانی ڕاپێچ کرد

بۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان.یەکەم پاشایان 11:7

«بەڵام وا ئەوانمان ڕووخاند،

حەشبۆن لەناوچوو هەتا دیڤۆن،

تێکمان دا هەتا نۆفە

کە هەتا مادەبا درێژ دەبێتەوە.»ئیشایا 15:2; یەرمیا 48:8

جا ئیسرائیل لە خاکی ئەمۆرییەکاندا مایەوە.

ئینجا موسا هەندێک کەسی نارد بۆ سیخوڕیکردن لە یەعزێر، ئیتر گوندەکانیان گرت و ئەو ئەمۆرییانەیان دەرکرد کە لەوێ بوون. ئینجا ڕوویان وەرگێڕا و بە ڕێگای باشاندا سەرکەوتن، جا عۆگی پاشای باشان لەگەڵ هەموو سوپاکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان گەیشتە ئەدرەعی.دواوتار 3:1; دواوتار 29:7

یەزدانیش بە موسای فەرموو: «لێی مەترسە، چونکە خۆی و هەموو سوپاکەی و خاکەکەیم داوەتە دەستت، ئەوەی پێ دەکەیت کە بە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانت کرد کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو.»زەبوورەکان 135:11

جا لە خۆی و کوڕەکانی و هەموو سوپایەکەیان دا و کەس دەرباز نەبوو، بوونە خاوەنی خاکەکەی.